تێگەیشتن لە ناسیۆنالیزم

 

ناسیۆنالیزم  لەسەدەی نۆزدە سەرهەڵدا و بەرهەمی مۆدێرنەیە و دوسەدە دوای لیبرالیزم لەدایک بوە. هەر چەند ناسیۆنالیزم بەروارد بەلیبرالیزم لەخۆرئاوادا تازەیە، تەنانەت لە خۆرئاوادا هەمیشە ناسیۆنالیزم هەژمونی لەبەرامبەر لیبرالیزمدا کردوە، خەڵک بەگشتی ئینتیما و باوەڕی قوڵیان بۆ ناسیۆنالیزم هەیە و تیۆرەکەی ئەوە دەخاتە پێشچاو کەناسیۆنالیزم لەڕوی کۆمەڵایەتی و سیاسییەوە ڕێکخراون و دانیشتوان و مرۆڤایەتی لەجیهاندا دابەش بون بەسەر چەندین نەتەوەی جیاوازدا کە لەکۆمەڵە خەڵکیک پێکهاتون و هەستێکی بەهێزی دڵسۆزییان بۆ گروپەکان هەیە.


لەڕوی زمانەوانی و ئینسکلوپیدیای زاراوەکان ناسیۆنالیزم بە ئینگلیزی (Nationalism) بەفەڕەنسی(Nasionalisme)  لە وشەی لاتینی واتە من ھەم و لەدایک بوم یان (ھاتومە دونیا)ـوە جیھانبینی ناسیۆنالیزم لە یەکگرتویی تایبەتمەندییەکانی یەک نەتەوە لە جوگرافیایەکی دیاریکراودا سەرچاوە دەگرێت، واتا ناسیۆنالیزم بریتییە له وەسفکردنی تایبەتمەندییە بنەڕەتییەکانی نەتەوەیەک و نیشاندانی ئەوەی کەنەتەوە چۆن جیاوازە لەگروپە کۆمەڵایەتییەکانی دیکه؟


ناسیۆنالیزم ڕێزی فەرھەنگ و مێژوی نەتەوەیی دەگرێت و خوازیارە بۆ دامەزراندنی دەوڵەت نەتەوە.


ئێرنست گێنەر - دەڵێت: "ناسیۆنالیزم ئەو ڕێبازەیە کەپێیوایە کە یەکەی سیاسی و نیشتیمانی دەبێ هاوئاهەنگ بێت"


گەر ناسیۆنالیزم لەگەڵ فەلسەفەی دیموکراسی و کەلتوری لێبوردەیی و نۆڕمی پێکەوەژیان و پاراستن و ڕێزگرتنی نەتەوەکانی ئاوێتە نەکرێت بێگومان دەبێتە مایەی مەترسی بۆ کوشتنی ئازادییەکان و بەرەو فاشیزم و تۆتالیتاری و سەرکوتی سیاسی و گروپەکان دەڕوات کەلەسەدەی بیستەدا ڕویدا وەک نازیزم و فاشیزم لە ئەڵمانیا و ئیتاڵیا و بیری عروبە و تۆرانیەت و عەجەمی و پەیڕەوەکردنی سیاسەت سڕینەوە و ئینکاریکردن لەبونی نەتەوەی کورد لە ناو خاک و نیشتیمانی خۆیان، کەواتە گرنگە بۆ ئەوەی ناسیۆنالیزم پەل نەهاوێژێت بۆ فاشیزم، دەکرێت لەگەڵ دیموکراسی و بیری لیبرالیزمی پێشکەوتنخوازدا موتوربە بکرێت، هەروەها لەوەندە بەهۆی گەشەسەندنی ناسیۆنالیزم لە ئەوروپا لەماوەی سەدەی نۆزدەهەمدا و لەدەوڵەتانی ژێر کۆڵۆنیالیزمدا لەماوەی سەدەی بیستەمەدا سەروەری بو بەچەمکێکی مانادارتر، ناسیونالیزم جەختیێکی زۆر دەکاتەوە لەسەر مافی چارەی خۆنوسین .


بێگومان کڕۆکی ناسیۆنالیزم پەیوەستە بە بەناسنامەی نەتەوەیی و بونی خاک و سنورێکی پیرۆز و جوگرافیایەکی دیاریکراوەوە، هەڵبەتە گرێنتی مانەوە و پاراستنی ئاسایشی نەتەوەیی و نیشتیمانی ڕاستەوخۆ پەیوەندی بەبونی دەوڵەت نەتەوەوە هەیە کە ئەویش کەلەسەر پڕەنسپەکانی دیموکراسی و لیبرالیزمی پێشکەوتنخوازییەوە وەستاوە. هەروەها لەدروستکردنی سیستمی نێودەوڵەتییدا ناسیۆنالیزم ڕۆڵی بنچینەی یەکلاکەرەوەی هەیە، زانای ناسراوی ماکسیزم تۆم نایر دەڵێت: "تیۆری ناسیۆنالیزم نوێنەرایەتی شکستی گەورەی مێژویی مارکسیزم دەکات"


ئەوەی گرنگە بۆ ئێمە کورد ئەوەیە کە مەعریفە و هۆشیاری و ئاشنایەتیمان بە چەمک و ماناکانی ناسیۆنالیزم بەگشتی و تایبەت بەناسیۆنالیزمی کوردی هەبێت، دیارە ئەویش بەپلەی یەکەم دەکەوێته ئەستۆیی دەستەبژێری سیاسی و ڕۆشنبیر و ئەکادیمیستەکان بەجددی کار لە بیری ناسیۆنالیزمی کوردی بکەین، پێویستە کۆمەڵێک پرسیار لەهەمبەر خاڵە لاوازەکانی پرسی ناسیۆنالیزم و دروست نەبونی دەوڵەتێکی نەتەوەیی و بۆ کورد بکرێت بەتایبەتە کەلە ئێستا گۆڕانکاری گەورە و کاریگەری لە گۆڕینی نەخشەی سیاسی ناوچەکەی و خۆرهەڵاتی ناوەڕاستدا لەئارادیە.

بۆ نوسینی ئەم وتارە سودم لەپەرتوکی وەهمی مەزن لەنوسینی جۆن میرشایمەر . وەگێڕانی : پەروێز مەحمود بینیوە

104 جار خوێندراوەتەوە