ئیرادە ،گۆڕان ، ئومێدبەخشی..


کاک نەوشیروان دەڵێت " مرۆڤ لەخراپترین لەحاڵەتدا نابێت نائومێد بێت" .
                                  
شتێک هەیە لەچەمک و مانای سیاسەتدا پێ دەڵێن ئومێدبەخشی وگەشبینی، بەرئەساسی هەر فەلسەفەیەکی سیاسی ڕزگارکردنی مرۆڤە لە تارمایی بێئومیدی و ڕەشبیی.

گەر کەمێک بگەرێنەوە  مێژووی ساتەوەختی پێش دروستبوونی بزووتنەوەی گۆڕان و  وێنای دیمەنی سیاسی ئەوسا بخەینە پێش چاو  و  ئیستک بکەین و بەپیوادانگی لۆژیک لە کەش و هەوای پرۆسەی سیاسی ئەو دەمە ڕابمێنن، یان لەڕوانگەی زانستی کۆمەڵناسییەوە هەڵسەنگاندن بۆ باردۆخی ئەو زەمەنە بکەین، بێهیوایی وبێ متمانەی کۆمەڵگەی کوردستانمان دەستکدەکەوێت.

پێش ڕاگەیاندنی گۆڕان دوو هێز لەدوو ناوچەی جیادا زەرد و سەوز بەلۆژیکی  ناوچەگەری  خێڵگەری و  عەقڵیەتی ویراسیەوە دوور لە  هەمو پێوەرەکانی فەلسەفەی سیاسی وڵاتییان ڕووبەڕووی هەلومەرجی مەترسێدار و چەقبەستووی و نائومێدکار و ڕەشبینی کردبۆوە.

   کاتێک گۆڕان وەک بزووتنەوەیەکی فرە دیدگا هاتە مەیدان تەنها وەک حزبێکی سیاسی ئاسایی نەبوو. بەڵکو  پرۆژەیەکی دەوڵەمەندی سیاسی هەمەلایەنە بوو بۆ بونیادنانەوە سیستەمی سیاسی و پرۆسەی حکومداری و گەڕانەوەی  ئیرادەی خەڵک و ئازادییەکان و مرۆڤ سالاری .

گۆڕان جووڵەو کردەیەکی کاریگەری مێژوویی ساتەوەختی قوناغەکە بوو کە توانی لەسەرەتای بەشداری پرۆسەی سیاسیەوە  بێبتە  ژمارەیەکی گەورە و کاریگەر لەپێکهاتەی سیاسی هەرێمدا، بەئاڕاستەی خستنەڕووی تەوژمێکی کۆمەڵایەتی سیاسی ڕەوتی چاکسازیخوازانە بۆ بەعەقڵانیکردنی سیاسەت وپرۆسەی گۆڕین وگواستنەوەی واقعی  پڕ لەبێ دادی و بێهیوای بۆ واقعێکی نوێی جیاوازتر، بەچەشنێک تەنها بەهای هاوڵاتیبوون  و مرۆڤبوون تێدا ئەولەویەت و سەنتەر بێت.  واتا لێرەدا دەتۆانین بڵێین هاتنە ئارای بزووتنەوەی گۆڕان گەڕانەوەەبوو  بۆ پشت بەست بەئێرادەی خودی خوی و میللەت . واتە گۆڕان نەهێزێکی خێڵەکی وبنەماڵەیێە نە دەستکەلا و دروستکراوی هیچ دەوڵەت وهێزێکی دەرەکییە و لەناو جەرگەی خواست وئازارەکانی خەڵکەوە سەر هەڵداوە ، وەک پاڕادایمێکی نوێ نەخشی کارای هەبووە لەتێپەراندنی مودێلی کاری حزبی شکستخوراردو تەقلیدی  و ناجۆر، ئەگەر باشتر دیقەت بدەین  بەدڕێژای مێژووی نیوسەدەیە باشووری کوردستانیان توشی کێشە وقەیرانگەلی قوڵکردۆتەوە ، بۆ دەیان ساڵ لەگەشە وپەرەپێدانی سیاسی وئابووری وکۆمەڵایەتی و وەستاندووە و دوایخستوە..

هەنوکە گۆڕان مەبەستدار و بێ مەبەست و دڵسۆزانە و نەیارانە کەوتۆتە بەردەم بەربڵاوترین ڕەخنە وهێرش، ئەوەی گرنگە بۆ گۆڕان سوپاسی هەمو ئەوانە بکات ڕەخنەی دروستکەر لێدەگرن بەیایەخەوە لەدید وبۆچونەکانیان بڕوانێت و. بوێر و ئازایانەش بەرپەرچی هەمو ئەو کۆلەکە  قەڵەم و گرێگرتانە بداتەوە کە ئامانجیان تەنها بۆ لێدان وبچوککردنەوەی بزووتنەوەکەیە.  لەکۆتا بۆچونمدا ڕوو دەکەمە دەمی هەمو ئەو سەرکردە وکەسایەتییە سیاسی و ڕووناکبیر و نوسەرە جددیانە کە لەخەمی چاکەی گشتیدان و بەتەنگ چاککردنی پرۆسەی سیاسی و بەدامەزراوەیی کردنی ژیانی حکومڕانی و دیموکراتیزەکردنی هەرێمدان. چاوییان لەسەر بزووتنەوەکە بێت و هاوکار و یارمەتیدەری بن لەپاراستنی ئەگەر هەر مەترسیەک لەسەر  گۆڕان ، چونکە خەڵکی کوردستان دیدگای ئومێدیان  لەسەر بزووتنەوەکە هەڵچنیووە..

857 جار خوێندراوەتەوە