لەوەتی دوولایەنی بەناو سیاسی جڵەوی حکومڕانی هەرێمی کوردستانیان بەدەستەوەیە. ساڵ بەساڵ دوخی سیاسی هەرێم و ژیان و گوزەرانی خەڵکییان بەرەو نەهامەتی ودژواری قورس بردوە، هەروەها لەنێوەندەشدا بەهۆی بەردەوامبوونی سیاسەتە چەوتەکانیانەوە ناوبانگ و پێگەی هەرێمی کوردستانیان لەسەرهەر دوو ئاستی دەوڵەتانی هەرێمایەتی وکۆمەڵگەی نێودەوڵەتی لاواز وبێ بایەخکردوە.
ڕادەی داماوی و دەستکورتی و هەژاری ئەو دوو لایەنە لەپرۆسەی حکومداری وبەڕێوەبردندا کوردستانیان سیخناخکردوە بەقەیران ونەهامەتی، هێشتا سەرباری ئەوەش هەمو خەون و خەیاڵیان مانەوەی حەزی دەسەڵاتخوازی و بردن و تەخشانکردنی سەرەوت وسامانی وڵات بووە، ئەم دوو هێزە بەدرێژای مێژوویی سیاسیان بەیەکەوە ناکۆک وناتەبابوون، بەدەستی یەکتری خوێنی هەزاران گەنجی کوردستان ڕژێنرا ، بەڵام لەپێناو بەرژەوەندی خۆیان و بردنی داهاتەکانی هەرێم و هێێنانی نەگبەتی ونەهامەتی بۆ کوردستان زۆر ڕێک وهاوبەش بوون، هەمومان باش دەزانین ماهییەت وجەوهەری ئەو دوو هێزە هیچ جۆرە پەیوەندیەکی بەرپرسیارانەی نیشتیمانی وئەخلاقی بە خاک وخەڵک کوردستانەوە ناییانبەستێتەوە.، چیدی پێویست بەوە ناکات بۆ چارەسەکردنێ ئاریشە وقەیرانەکان هیچ چەشنە ئومێدێک لەسەر ئەودووگرووپە هەڵبچێنرێت ،یان پێیان وا بێت دەتوانن لانی کەم شان بدەنە بەر بەر پرسیاریەتی ، یاخود گۆڕانکاری ئەرێنی لەسیاسەت وتێڕوانینیان دروستدەبێت.
ئیدی کاری سیاسی ئەو چوار لایەنە لەدوای۱۲ ئایاری ۲۰۱٨ پێ دەنێنە وێستگەیەکی نوێی جیاواز لە تەواوی قۆناغەکانی ڕابردووییان، گومانی تێدا نییە کاری سیاسی و ڕڕوبەڕووبوونەوەی ئەو دۆخە ناهەموار وپڕ لەکێشە وقەیران قوڵانە کارێکی ئاسان وبێئاستەنگ نابێت، بەڵام ناشبێت ئەو هێزانە دەستوپێ سوتاو بن وتەنها لەئوفیسەکانیانەوە خەریکی دەرکردنی بەیاننامەو ڕەخنەگرتن بن. چونکە وەک وتمان ئەودووهێزە هیچ حورمەت وبەهایەک بۆ ئەو جۆرە لەخەباتی مەدەنی نەهێشتۆتەوە.
واتە ئەرکی بنەڕەتی چوار هێزەکە ئەوەیە میکانزم و شێوازی نوێ بگرنە بەر، بەپلەی یەکەم نەخشەی ستراتیژی و هەنوکەیی و ئەولەوییەتی سیاسی ئەو لایەنانە رزگارکردنی هەرێم بێت لەدەسەڵاتی ڕەش ستەمکاری و ئەنارکی سیاسی وئابووری وکۆمەڵایەتی.
گرنگترین هەنگاو خۆسازدانی هێزە ئۆپۆزسیۆنەکانە کردە و جوڵە سیاسیەکانیانە هەم لەسەر ئاستی هەمەئانگی و پێکەوەیی هەم لەسەر ئاستی شەقام و جەماوەری فراوان بکەن وبەجددی شان بدەنە بەر پرسیاریەتی.
بێگومان ئەمەش لەڕێگەی پەیڕەوکردنی سیاسەتی واقعی و ڕوونی وبوێرییەوە وەک جێگرەوەی دەسەڵات دەکرێت، شێواز وئامرازی کاریگەری گوشارئامێزی میلی و دبلوماسی ومەدەنی و یاسایی ودەستوری بگرنەبەر، تاوەکو هەرێمی کوردستان لەمۆتەکەی دەسەڵاتی نابەرپرسیاری جووت گرووب بۆ یەکجارەکی ڕزگار بکرێت.
1721 جار خوێندراوەتەوە