لهگهڵ نزیكبونهوهی یادی 25ی تهموزی 2009 و دامهزراندنی لیستی گۆڕان و
پاشان بزوتنهوهی گۆڕان، پرسیاری جددی و سەرەکی ئەوەیە ئایا خەڵک بەرمەبنای چی متمانەی بەخشیه هێزێکی نوێی وەک گۆڕان؟ لەکاتێکدا جگە لەهەر ودوو گرووپەکەی دەسەڵات چەندین
حزبی عەلمانی وئیسلامی وچەپ وڕاست خاوەن مێژووی دیکە لەکورستاندا وجودییان هەبوو، ،بەڵام سەرئەنجام گۆڕانیان هەڵبژارد
دەتوانین بڵێین لەکاتێک بزووتنەوەی گوڕان بەجورئەتیکی
زۆرەوە لەساڵی 2009 وەک هێزێکی سیاسی وکاریگەر هاتە مەیدانی ڕووبەڕوبوونەوەی ئەو
واقعە پڕ لە نائومێدییە سیاسی و چەقبەستوەیی پرۆسەی سیاسی و ئیداری هەرێم .
لەو سۆنگەیەوە پانتاییەکی زۆرلە خەڵک بەئومێدی
زۆرەوە بوونە پشتیوانی هەر ئەوەش بوو لەیەکەم بەشداری گۆڕان لە هەڵبژاردنی هەڕێمی
کوردستاندا متمانەیان پێبەخشی، بەجۆرێک بزووتنەوەی گۆڕانی لەهاوکێشە سیاسەکانی هەرێم
و عێراق کردە ژمارەیەکی دیار و کاریگەر وحساب بۆ کراو.
ڕوونە گۆڕان بەبوێری ونەخشەی تاز ە و دونیابینی
نۆێی هاتە مەیدانەکەوە بەگژ بەستەڵەکی واقعی سەپێنراوێدا چۆوە. بەشێوەیەک جوڵە وئەکتی
سیاسی گەورەی لەسەرشانۆی سیاسی هەڕێم بەرجەستە کرد.
بیرمەندی کۆمەڵناسی سیاسی جۆرج بیردۆز: پێوایە
(حزب و ڕێکخراوی سیاسی کۆمەڵێک خەڵکن کەهەمان تێڕوانینی سیاسییان هەیە، هەوڵدان بۆ هەژموونی بەسەر تێڕوانینەکانی تردا و زۆرترین
هاووڵاتی لەدەوری خۆیان کۆ دەکەنەوە لەپێناو گەیشتن بەدەسەڵات) کەواتە ڕاستیگەلێک هەیە ئەو مەدە جەماوەر وخەڵک زۆرەی
بی هیچ چەشنە تەماعێکی تایبەتی و شەخسی بوونە پشتیوانی گۆڕان بۆ ئەوەی وەک ئامرازێکی بەهێز وئەکتیڤ بێت
لەگۆڕینی دۆخی خراپی حکومڕانی وئابووری وکۆمەڵایەتی هەرێمی کوردستان ، یان نەخش وڕۆڵی
هەبێت بۆ ڕزگارکردنی میللەت لەقۆزاخەی نادادی وگەندەڵی ودەسەڵاتی ستەمگەری چارەگە
سەدەیەکی پارتی ویەکێتی.
هەر هێزیکی دەیەوێت بەزیندووی وکاریگەر بێمێنتەوە
بێبتە جێگەی ئومێدبەخشی و متمانەی خەڵک و هەوادارەکانی لەدەستنەدات پێوستە لەخستنەڕووی کێشە ناوخوییەکانی خۆی سڵ نەکاتەوە،
ئەوەی وادەکات بزووتنەوەی سیاسی لەسەر پایە بنەڕەتییەکانی ڕاگرێت گومانی تێدا نییە هەڵگری خەسڵەتی زیندوویەتی و شەفافییەتە و نەسڵیمینەوەیە لەخستنەڕووی
کێشەکاندا بۆ ناوخۆی خۆی و ڕایگشتی هاوکاتیش پلان ونەخشەی خۆشی هەبێت بۆ چارەسەری کێشەکانی.
بزووتنەوەی گوڕان بکەرێکی کارای سیاسی بووە، چۆن لەسەرەتای کاری
سیاسی بزووتنەوەکە بەجورئەتەوە شانیدایە بەرپرسیارییەتی وڕووبەڕووی ئاستەنگ وتەحداییە گەورەکانی بۆتەو؟ زۆر گرنگە بەهەمان ڕووحییەت ولۆژیکەوە مامەڵە لەتەک
کێشەکانی بکاتەوە، دەبێت ڕێکخەری گشتی وخانەی ڕاپەڕاندن وهەردوو چڤاتی نیشتیمانی
وگشتی وکۆی دامەزراوەکانی تری گۆڕان باش لەوتێبگەن گۆڕانخوازان ودەنگدەرەکانی زۆر نیگەران ودڵ بەئازارن
بۆ بزووتنەوەکەیان و نەیارەکانی و ڕەوتە گەندەڵکار ومشەخۆرەکانیش بەڕادەیەکی زۆر خۆشخەیاڵین بەو زامەی خەریکە لەسەڕ جەستەی گۆڕان دەردەکەوت.
بێگومان دڕێژبوونەوە و باڵادەستبوونی ئەم دۆخەی ئێستایی گۆڕان هەوڵ وهیواکانی بۆچاکسازی وگۆڕانکاری
ئەرێنی لاواز دەکات، هەر خەمساردیەک و بەهەند
وەرنەگرتنی کێشەکان. لەهەمبەر نیەتی چارەسەرکردنیاندا
،دەرهاویشتە و دەرئەنجامی نەڕێنی مەترسیدار لەسەر ڕۆڵ وپێگە وقەبارەی بزووتەەوەکەی لێدەکەوێتەوە.
3036 جار خوێندراوەتەوە