بزووتنەوەی گۆڕان لەبەردەم تەحەدییەکانیدا


هەموومان  باش ساتەوەختی شۆڕشی نیلی سپیمان  لەبیرە ، چاک و باشیش لەوە گەیشتن جوڵە و کردەی ئەو ڕۆژگارەی گۆڕانی تێدا هاتەبوون دۆخی سیاسی چۆن بوو و ئاستی بێهیوای خەڵک لەوپەڕیدابوو؟ لەڕاستیدا لەدایکبوونی گۆڕان سەرلەنوئ ڕابوون   و وەچەرخاندنی سیاسی بێ وێنە بوو لەپڕۆسەی سیاسی گەڕانەوەی جارێکی دیکەی هیوابەخشی و گەشبینی میللەت بوو تا ئاستێکی بەرز.

  سەرلەنوێ سیاسەتکردنی لەئەرزی واقعیدا وەک  دەستپێکی و سەرەتاییەکی تازەی خولقاندەوە و  ئەمری واقیعی ئەوکاتەی شڵەقاند و تێپەڕکرد، ئیرادەی پەیڕەوکردنی پڕۆژەی هەمەلایەنی فرە ڕەهەندی کرداری ئازایانە بوو بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی هەلومەرجی سیاسی و کۆمەڵایەتی دۆخی وەستاوی ئەوسای هەرێمی کوردستان .

هەر ئەو ڕۆڵ و کاڕیگەرە گەوررەیەی گۆڕان بوو وای لە نەیارەکانی کردووە بە پشتیوانی لۆجستی دەوڵەتانی داگیرکەری کوردستان تەواوی هەوڵەکانیان بخەنەگەڕ تا بەڕووحی بوغز و دوژمنکارانەوە لە پێگە وهەیبەتی بدەن و لە پڕۆسەی سیاسی بە یەکجاڕەکی پەراوێزی بخەن.

سەرەڕایی هەڵبەزە و دابەزەیی ئاستی جەماوەری، کەچی تائێستاکە گۆڕان توانیویەتی هەر چۆنێک بێت پاڕێزگاری لەخۆی بکات و پابەندبێت بەو پرەنسیپ و ئامانجانەی لەسەری دامەزراوە، لەکاتێکدا گۆڕان لەبەردەم کۆمەڵێک ڕووبەڕوونەوە و تەحەدییە هەمەجۆڕی سیاسی وئیداری و ڕێکخراوەیی و حکومڕانیدایە، بەچەشنێک:

تەحەدییە یەکەمی بزووتنەوەکە بریتیە لەوەی دوور لە هەموجۆرە مەحسوبییەت و خاتر و خاترکاریەک کادری نه‌وعی بۆ پۆستەکانی جیاجیاکانی کابینەی نۆ دەستنیشان بکات. بەجۆرێک مەرج بۆ پاڵێوراوەکانی  کۆمەڵێک پێوەڕ و میکانزمی حزبی و ئەزمونداری و ئەکادیمی ولێهاتوویی هەبێت.

تەحەدییە دووەم ئەوەیە جەخت لەسەر بەرنامە سیاسی و ئابوورییەکانی بکاتەوە بەشێوەیەک لانی کەم وەڵام بە داوا و جێبەجێکردنی بەلێنەکانی وهەڵبژاردن و کارنامەکەی بداتەوە.

تەحەدییەی سئیەم ئەوەی زۆر گرنگە بۆ ژیانی سیاسی وڕێکخڕاوەی خودی گۆڕان دیاریکردنی نەخشەڕێگای چاکسازی وگۆڕنکارییە کە ئایندە و چارەنووسی بزووتنەوەکەی پێوەبەندە، هەڵبەتە ئەویش بریتیە لەوەی چۆن ڕووبەڕووی ئاستەنگ و قەیرانە ناوخۆییەکانی دەبێتەوە، گرنگە بێ هیچ جۆرە موماتەڵەیەک هەنگاوی جددی بنێت  بەرەو چاکسازی گشتی و بەستنی کۆنگرە وهەڵبژاردنە ناوخۆییەکانی، واتا گۆڕان بکرێتە ئامرارێکی مۆدرێرن و بەشێوازی دیموکراسیانە ڕادەستی سەرکردایەتیکی حەکیم و قاڵبووی سیاسی و ڕێکخراوەیی بکرێت. تا ئومێد و خەونی گۆڕانکاری لای خەڵکی کوردستان  بەزیندووی بمێنێتەوە.

762 جار خوێندراوەتەوە