گەربڵێێن ڕاپەڕین ٥__٣ __١٩٩١ باشووری کوردستان شوناسی ڕاستەقینەی ستەم وچەوساندنەوەی گەڵیکی ژێردەستەی تینوی ئازادی و ڕزگاری نبشتیمانی وخاوەن مێژووی پڕ لە خوێناوی و کارەساتاوی بووە ئەوە حەقیقەتێکە بەهیچ جۆرە بەدگومانی و ڕاڕایەک ڕەت ناکرێتەوە. بەشێوەیەک ڕاپەرین لەڕوانگەی نیشتیمانی ونەتەوەیی و بەهاکانی سەربەستی و ئازادییەوە بۆ خۆی مەدلول و مەغزا و ڕەهەندگەلی فراوان وهەمەجۆری لەخۆ دەگرێت و ڕووداوێکی وەها ئاسایی وسەرپێ نەبوو، بەڵکو جوڵە وساتەوەختکی دەگمەنی سیاسی بوو، زادەی کەڵەکەبوونی چەوساندنەوە و مەینەتی و هاوکات بەرخوردان و ڕەژانی دەریاک لەخوێنی میللەت و خاکێکی داگیرکراو و سوتماکراوی ناوەخنی مێژووبوو.
بۆ تێگەیشتن لەگەورەی وکاریگەری تەنها ساتێک ڕامان بەسە بڵێین کۆی مێژوویی خەباتی چەکداریی و سیاسی ودبلۆماسی کوردانی باشوور لە٧٠ ساڵی ڕابوردوودا بارتەقای هەر دوو ڕووداوی ڕاپەڕین و کۆڕەوەکە لە سەر دۆزی ڕەوای کورد گرنگ وچارەنوساز و کاریگەر نەبوون.
دەبێت لەیادی ڕاپەریندا بۆ مێژوو ئەو ڕاستیە جەختی لەسەر بکرێتەوە ڕۆڵ وجێدەست ونەخشەی ژیرانەی سەرکردە ڕەوانشاد نەوشیروان مستەفا بوو لەسەرخستنی ڕاپەڕینە سەرتاسەرییەکەی باشووری کوردستان بەشاری کەرکوکیشەوە.
ئە گەر ڕاپەڕینەکە بەدەستکەوتێک گەورەی ئەڵماسی بۆ کورد ئاژمێر بکرێت. دەپرسین ئایا پاش ٢٨ساڵ لەڕاپەڕین لێکەوتە و دەرهاویشتەکانی ڕاپەرین بۆ هەرێم چی بوون ؟
ئاشکرایە دۆخی سیاسی و پرۆسەی حکومەتداری هەلومەرجە نەگەتیڤ وپڕ لەکێشە وقەیرانە سیاسی وئابووری هەرێمی گەیاندە بە ئاستێکی وەها کە زۆر جار خەڵکی کوردستان لەشکۆ و بایەخداری ڕاپەرین دەڕدۆنگ بن؟ ئەگەر لە کۆی دیمەنی سیاسی و کۆمەڵایەتی وئابووری و ڕووداوە نەخوازراوەکانی دوای ڕاپەرین بڕوانین زۆر بەئاسانی وەڵام وەردەگرینەوە. جێگەی ئەوپەڕی نیگەرانییە تا ئاستی ئازاردانی ویژدان و برینداربوونی قوڵی هەستی مرۆڤی کورد.
دوای ئەو هەمو زەمەنە لەپرۆسەی حکومڕانیدا دەرئەنجامێکی نەرێنی ئێجگار نەخوازراو و پڕ لەشکستی ناوخۆیی و دەرەکیمان بۆ دەخاتە پێش چاو، لەساتی ڕاپەڕینەوە تا ئەم ساتەوەختە کورد و هێزە سیاسیەکان نەیتوانیوە ڕاپەڕین بکەنە دەروازە و قەڵەمبازی ئاسۆداری ئومێدبەخش بۆ خەڵک وئایندەی سیاسی هەرێم. ، دەتوانێن زۆر بەڕوونی بێ هێنانەوە هیچ چەشنە ئارگۆمێنتک بڵێین وەک پێویست دەرس و عیبرەت لە ڕاپەرین وەرنەگیراوە بەجۆرێک لەنەبوونی بەرئەساسی دونیابینی و عەقڵییەتی تەتدروست وستراتیژ و پلان و یەک گوتاری نیشتیمانییە کە ئامانج وخواستە هەرە سەرەتاییەکانی ڕاپەڕین لەئەرزی واقعدا نابینرێت.
سەرباری ئەو هەمو کێشە قوڵ و جەوهەریانەی جەستەی سیاسی هەرێمی کوردستانی ئێجگار شەکەتکردوە ، هێشتا دەرفەت وزەمینە لەبارە بۆ ڕاچڵەکینی دەسەڵات و هێزە سیاسیەکان بۆ ڕزگارکردنی هەرێم لەو هەمو بێ مانا سیاسی وئابوورییە تێکەوتوە بەتایبەت کەلەئێستادا بەرەو پێکهێنانی کابینەی وەزاری هەنگاو دەنرێت، گرنگە کابینە نۆ ببێتە سەرەتای مسۆگەرکردنی حکومڕانی تەندروست و توڕدانی عەقڵییەتی تەسکی حزبی وناوچەگەری و خێڵگەری، لەشوێنیدا مۆڕاڵی سیاسی و بەرژەوەندی نیشتیمانی و نوسینەوەی دەستوور و چاکسازی ڕیشەی وبەدامەزراوەکردنی پایە سەرەکی وبنەڕەتیەکانی حکومەت وکاراکردنی پەرلەمان و چەسپاندنی سەروەری یاسا و گەڕانەوە بۆ سەرەتاکانی دیموکراسی و ڕێزگرتن لەئیرادەی گشتی میللەت، تا لانی کەمی حکومەتی هاوڵاتیبون و گەڕانەوەی شکۆی و گەورەی ڕاپەڕین ببێتە جێگرەوەی.
746 جار خوێندراوەتەوە