لەیەک ڕۆژدا، دوو هەواڵ سەبارەت بەگەندەڵی لەمیدیاکان بڵاوکرایەوە
و زۆرتر وەک دەستکەوت درا بەگوێی هاوڵاتیان.
- لەعێراق، گەرانەوەی بری ١٣٤ ملیار دینار
لەوپارە دزراوەی بانکی رافیدەین بڵاوکرایەوە، کەماوەیەک لەمەوپەیێش وەک (دزی سەدە)
ناودێر کرا ئەمەش دوای ئەوەی کە لەسەقفەیەکی گوماناویدا، سێ تریلیۆن دیناری قوتی
عیراقیەکان سەرەونگومکرا بوو.
- لەهەرێم، سەرۆکی دەستەی دەستپاکی دەڵێ:
ئەمساڵ ٧١٣ دۆسیەی گەندەڵی لێکۆڵینەوەی بۆکراوە، بەڵام لەبەر ئەوەی دادگای تایبەت
بەکەیسی گەندەڵیمان نیە، ناتوانین تۆمەتباران رەوانەی دادگا بکەین ( شەل نیە قاچی
شکاوە)
سەبارەت بەوەی عێراق، جگە لەو سەدان تریلیۆن
دینارەی کەلەماوەی ساڵانی رابردوو لەم وڵاتە و لەداهاتی گشتی دیارنیە، ئەوا
باسکردن لەگەرانەوەی ١٣٤ ملیار دینار عەیبەیەکی گەورەیە و لەکەیسە زەبەلاحەکانی گەندەڵی
و تاڵانی کە ئەم دەوڵەتە تیایدا نوقم بوە، زۆر جار ئەم برە پارەیەی کەباسی لێوەکراوە
وەک شیرینی و دەمچەورکردن لەلایەن گەندەڵکاران دراوە بە کاربەدەستان و کەسیش هەر نەیزانیوە.
لەهەرێمی کوردستان نەک هەر کەسانی
دوور لەدەسەڵات و چالاکوانان و رووناکبیران ، بەڵکو سەری زمان و بنی زمانی بەرپرسەکان
و دەسەڵاتداران ئەوەیە کەگەندەڵی خۆرەی گەورەی حوکمڕانیە و لەریشەوە دەریدەهێنین.
بێ ئاگا لەوەی کەتائێستا بەم هەموو ساڵەی دەسەڵات و ئەزموونی حوکمەوە نەیانتوانیوە
دامەزراوەیەک بۆ بنەبڕکردنی ئەم دەردە دابمەزرێنن کەپێی دەڵێن دادگا
113 جار خوێندراوەتەوە