لە مێژوی دور و
نزیکی پارت و رێکخراوە سیاسییەکانی کوردستان و ناوچەکە و جیهاندا، دەیان ئەزمونی
نوچدان و گرمۆڵەبون و لەناوچون و هەستانەوە، هەریەکەیان هۆکارگەل و بنەمای تایبەت
بە خۆیان هەیە.
بزوتنەوەی گۆڕان
یەکێکە لەو ئەزمونە نوێیانە، کە شایستەی تێڕامان و لێکۆڵینەوەیە.
نزیکەی (3) ساڵە
لە هەوڵی دوبارە خۆڕێکخستنەوە و بنیات نانەوەدایە، هەمو هێز و تواناکانی خۆی بۆ
ئاشتکردنەوە و کۆکردنەوە و بەگەڕخستنەوە کاراکتەر و سەرکردە سەرەکییەکانی قۆناغی
دروستبونی بو.
لە چوار گەڕی بەردەوامدا
بۆ ئەم ساتەوەختەش، نەیتوانی سەرکەوتنێکی بەرچاو بەدەست بهێنێت ئەوەش هۆکارگەلێکی
هەیە کە مەبەستی ئەم وتارەم نی یە.
سەرەڕای بونی تێڕوانینی
تایبەتی بەندە، ئەندامی دەستەی یەکەم له گەڕی یەکەمدا بوم
لە ماوەیەکی تاڕادەیەک
کورتدا لەگەڵ نزیکەی 80 سەرکردە و هەڵسوڕاوی
سەرەکی کۆبونەوە و گفتۆگۆی دورودرێژ کراوە، هۆکار و پێشنیاری جۆراوجۆر تەڕحکراوە، کە رای بەندە پۆلێن
دەکرێت بەسەر هۆکاری خودی و بابەتی و رێکخراوەیدا، کە سودگەلێکی باشیان دەبو گەر وەک
بەشێک لە بنەماکانی ژیانەوەی گۆڕان سودیان لێوەربگیرایە، بەڵام بەداخەوە ئەوگەڕە و
گەڕەکانی تریش بێ دەرئەنجام مایەوە.
هۆکارەکان زۆرن و قسەی لەسەرکراون بە رای بەندە
هۆکارێکی سەرەکیتری ئەگەر سەرەکیترین نەبێت، ئەوەیە کە وەک پارت و رێکخراوە تەقلیدییەکان
مامەڵەمان لەگەڵ ئەم نوجدانە کردوە.
گۆڕان بزوتنەوە
و رێکخراوێکی ئاسۆییە، ستونی نییە کە باشرین رێگریی دژی دێواندنی تاک بوە.
سەرکردەکانی رێکخەر
و مونەسقی نێوان ئۆرگان و دامەزراوەکانی بون، ئەگەر پێچەوانەی ئەمە هەنگاو هەڵگیرابێت
ئەوە پەیوەندی بە کوالێتییەوە هەیە نەک بە پەیڕەوەوە.(ئەمە لەم ساتەدا جێگای
باسمان نییە)، بەواتایەکی تر شکست و سەرکەوتن پەیوەندی بە هەمو کاراکتەرەکانەوە هەیە.
ئەگەر ئێمە رێکخراوێکی
ئاسۆیی بین، ناکرێت و ناگونجیت بە یاسا و رێسا و عەقڵییەتی پارت و رێکخراوە تەقلیدییە
ستونییەکان، مامەڵە لەگەڵ دەرهاویشتەکاندا بکەین.
ئەم شێوازی بیرکردنەوە
و هەوڵی چارەسەرە ئاڵنگاریی زیاتر و دابەشبونی زیاتری لەگەڵ خۆیدا هێناوە، سەرئەنجام
لە هەرلایەکەوە بەدوای رزگارکەر و سوپەرماندا گەڕاوین کە جگە لە بەفیڕۆدانی کات و
تواناکان هیچی تری لێ سەوز نەبوە؛ هۆکارەکەشی سادەیە، بە نەخشەیەکی هەڵە، بە ئاڕاستەیەکی
هەڵەدا هەنگاو دەنێین راستیەکەی ئەوەیە ئێمە کێشەی دەنگدەر و دامەزراوە، رێکخراوەیی
و بڕیارو جوڵەی سیاسیمان هەیە.
هەرگیز کێشەی وتار
و بەرنامەی سیاسیمان نەبوە.
هەوڵدەدەم لە تێڕوانی
خودی خۆمەوە بۆهەریەکێک لەم کێشانە شتێک بڵێم:
هەنگاوی یەکەم،
ئاشتکردنەوەی دەنگدەران
گۆڕان بزوتنەوەیەکی
دەنگدەرانە و بەتەها هێزی دەنگدەرانی بەدەستەوەیە، ئەوانیش ئێستا دردۆنگ و دودڵ و بێ
متمانە و دورەوپەرێزن.
باشتر وایە بزوتنەوەى
گۆڕان، هەمو ئۆرگان و هەڵسوڕاوەکانی بۆماوەی دو مانگ خۆیان تەرخان بکەن و دابەشبکرێن
بەسەر سەدان گروپ و دەستەوە، لە هەمو شار و شارۆچکە و گەڕەک و گوند و کوچەیەکدا، لە دەرگای هەمو ماڵ و دوکان و شوێن کارێک بدەن دڵ
و گوێ و هۆش و دەرونیان بۆ خەڵک بکەنەوە، بپرسن گوێ بگرن؛ بزانن بۆ خەڵک دڕدۆنگ و دورەپەرێز و بێ متمانە
بوە لە گۆڕان؟ داوای لێبوردن و بەخۆداچونەوە و راستکردنەوەی هەڵەکانی بدات رۆژانە
دەستەکان راپۆرتەکانیان ئاڕاستەی ئۆرگانەکانیان بکەن هەمو گلەیی و گازندە و توڕەیی
و بێ متمانەیی کۆبەند بکەن.
تەنها لە ماوەی
مانگێکدا، بێ گوێدانە پلە و پۆست و مەکانەتەکان، بە لێکۆلێنەوەی وردەوە بڕیارە دروستەکان
بدات.هەنگاوی یەکەمی بنیاتناوەی گۆڕان بنێت و کار بەو بنەمایە بکات، کە هەمیشە خەڵک
لەسەر هەقن و داواکارییەکانیان رەوان.
342 جار خوێندراوەتەوە