یاریكردن به خه‌ڵك له سیاسه‌تی هێزه نادیموكراتی و نه‌ریته‌وانه
فاشیستییه‌كاندا ڕێڕه‌و و پره‌نسیپی كاركردن و بیركردنه‌وه‌یه، له ئایدۆلۆژیا و
باوه‌ڕی كوێرانه‌ی ئه‌م هێزانه‌دا، مرۆڤ وه‌ك تاك پێگه‌ی ڕه‌سه‌نی خۆی نییه و له‌ده‌ستیده‌دات،
ئه‌وه‌ی هه‌یه (خه‌ڵك) ه وه‌ك تۆپه‌ڵه‌یه‌كی مرۆیی، كه یاریی پێده‌كرێت.
هه‌میشه پرسیاری به‌شێك
له فه‌یله‌سوفان ئه‌وه‌بووه، مرۆڤ سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی خاوه‌نی توانایی و شیاوێتی
ئازادبوون و شكۆمه‌ندانه ژیانه، بۆچی به‌ته‌واوی ئاڕاسته‌ی پێچه‌وانه هه‌ڵئه‌بژێرێت؟
بۆچی ڕاده‌ستبوون و ملكه‌چبوونی بۆ ئه‌وانیتر، بۆ سه‌رۆك و ڕابه‌ر یان كاریزمایه‌ك،
به‌لایه‌وه ئاسانتر و سازگارتره به به‌راورد به‌وه‌ی، خۆی ڕابه‌ر و سه‌رۆكی خۆی
بێت و، بتوانێ ئازادانه و شكۆمه‌ندانه بژی؟ ئه‌وه ڕوونه له سیاسه‌تدا سه‌رۆك و به‌رپرسیار ئه‌بێت هه‌بن، ئه‌وه‌ی له
بیر و فه‌لسه‌فه‌ی دیموكراسیدا نابێ هه‌بێ، سه‌رۆكه-شوان و پیرۆزكراوه‌كانه.
ئه‌گه‌ر سه‌رنجی ئه‌وه بده‌ین، چ ڕووداوێك سه‌رگه‌ردانی
له گیان و ده‌روونی كۆمه‌ڵگه‌ی خۆرهه‌ڵاتییانه‌دا دروستئه‌كات ئه‌توانین تێگه‌یشتنێكی
سه‌ره‌تایی و بناغه‌یی به‌ده‌ستبهێنین، بۆچی بۆ ئه‌م كۆمه‌ڵگانه سازگارتره ده‌ستبه‌رداری
ئازادی و شكۆی خۆیان ببن و بیبه‌خشن به ئه‌ویتری گه‌وره، ئاغا، یان باوكه ڕه‌مزییه‌كه‌یان،
كه هه‌ندێ جار ئایدۆلۆژیا و ڕابه‌رێكی، ده‌وڵه‌ت و پرۆگرامه فاشیستییه‌كه‌ی، یان
پارتێكی سیاسی چه‌كدار و سه‌رۆكه-شوانه‌كه‌ی، ئه‌و باوكه ڕه‌مزی و ئه‌ویتری گه‌وره‌یه
به‌رجه‌سته‌ئه‌كه‌نه‌وه؟ بێگومان مرۆڤ له دۆخی ونكردنی خۆی و هه‌ڵهاتنی له
ئازادی خۆی، پێویستی به‌وه‌یه ئه‌و تێك‌شكان و نزمێتی و چۆڵی و پوچێتییه‌ی ناوه‌وه‌ی
خۆی به بوونی ئه‌ویتری گه‌وره، ئاغایه‌كی سیاسی و شوانێكی سیاسی فاشیست پڕبكاته‌وه.
هه‌ر ئه‌م هۆكاره‌یه
ده‌ردی بوونه‌وییانه و مۆڕاڵیانه‌ی دونیای ئێمه و خۆراكبه‌خشی سیستمه بنه‌ماڵه‌یی-حیزبییه
فاشیستییه‌كه.
له نیشانه ڕوون و ڕاشكاوه‌كانی
هێزه فاشیستییه‌كان، حیزبی چه‌كدار و ماشێنی به‌رهه‌مهێنانی درۆ و ڕق و وه‌هم، هاوشان له‌ته‌ك ئه‌مانه‌دا بوونی سه‌رۆكێكی
كاریزمی، بێگومان سه‌رۆكی كاریزمی لێره‌دا بۆ تۆپه‌ڵه خه‌ڵكێكی دیاریكراو كاریزمایه،
كه ده‌ستبه‌رداری ئازادی و شكۆی مرۆڤانه‌ی خۆیان بوون له‌به‌رده‌م هه‌ژمونی وه‌همییانه‌ی
سه‌رۆكه-شوانه‌كه‌یاندا.
هه‌ڵبه‌ت ئێستای ئێمه
به پله‌ی یه‌ك دوو هێزی سیاسی به‌و تایبه‌تمه‌ندییانه‌وه و خراپتریش به‌ڕێوه‌ی
ئه‌به‌ن.
ئه‌م دوو هێزه (پارتی
و یه‌كێتی)، كه‌ڵك له هه‌موو بنه‌ماكانی سیاسه‌تی نادیموكراتی و نه‌ریتخوازانه وه‌رده‌گرن
بۆ زیاتر نغرۆكردنی شكۆی مرۆڤی ئێمه و كوشتنی هۆشیاری و سه‌رپێخستنی تێگه‌یشتنی مێگه‌لیانه
بۆ سیاسه‌ت و به‌ڕێوه‌بردن، كه له په‌یوه‌ندی شوان و مێگه‌له‌كه‌یدا كورتئه‌بێته‌وه.
ئێمه له‌به‌رده‌م ئه‌و پرسیاره‌داین، شكۆمه‌ندی و ئازادی،
یان بوون به به‌شێك له تۆپه‌ڵه خه‌ڵكی یاریپێكراوی هێزه نادیموكراتییه فاشیسته‌كان
هه‌ڵده‌بژێرین؟ بۆ ئه‌وه‌ی ڕۆشنتر بێت، با ئه‌وه‌ش بڵێین، له وڵاتی ئێمه‌دا
بژارده‌كان هه‌موویان كێشه‌ی گه‌وهه‌ری خۆیان هه‌یه، به‌ڵام دوو ده‌رد و شێرپه‌نجه‌ی
هزری و مۆڕاڵی و سیاسی فاشیستی له گیان و مێژووی گه‌ل و نیشتمانه‌كه‌ماندایه،
دوو سه‌رچاوه‌ی خوێنبه‌ربوون، دوو هێزی وێرانكه‌ری هه‌ستی كوردێتی و مرۆییمان لێره‌ن،
له‌م ڕووبه‌ره بچوكه‌ی باشوری كوردستاندا، كه له‌م ساته‌دا وه‌ك دوو كارخانه‌ی
درۆ و فریو، دوو ماشێنی به‌رهه‌مهێنه‌ری ناشیرینی و قێزه‌ونی زمانی فاشیستی، وه‌ك
دوو جه‌مسه‌ری دواكه‌وتوترین شێوازی فه‌رمانڕه‌وایی بنه‌ماڵه‌یی و به‌خێزانیكردنی
سیاسه‌ت زۆر به توندی ئیشده‌كه‌ن و كۆمه‌ڵگه‌ی ئێمه به بانگه‌شه و قیڕه‌قیڕه
ده‌مارگیرانه پوچ و بێ ناوه‌رۆكه‌كانیان به‌ره‌و خه‌ره‌ند و تیاچوونێكی تر و، سه‌رده‌مێكی
تری كوێره‌وه‌ری و به‌رده‌وامبوونی سیستمی ئاغا و كۆیله، یان شوان و مێگه‌ل ئاڕاسته‌ئه‌كه‌ن
و گلۆرئه‌كه‌نه‌وه.
ئه‌ی ئافه‌رین بۆ ئه‌وانه‌ی
به‌م پوچێتییه‌دا گلۆرنابنه‌وه.
169 جار خوێندراوەتەوە