سادەو ساكار بە زمانی دایكم


‎گەرچی ساڵانێك عاجزو یاخی لە گۆڕان و تەواوی حیزبی سیاسی باشور بەلام هەر پێم باشە دەنگ بدەین بە بزوتنەوەی گۆڕان
‎ئەزانی بۆ چی
‎باڕاشكاوبین بێ تیرو توانج
‎یەكەم هەمومان یەكیتی و پارتی باش دەناسین كە خاوەنی شەڕی براكوژی و خوێن ڕشتن و ١٦ی ئۆكتۆبەرو و ٣١ی ئاب و قۆرخ كردنی هەمو سیكتەرەكانی حیزبی و حوكمی سیاسی و ئابوری وە كوشتنی دەیان ڕۆژنامە نوس و چالاكەوان و زیندانی كردنیان
‎جگە لە دەست تیكەڵ كردنی میت و ئیتلاعات بۆ تیرۆری تاكی و كوردو پارچەكانی تری كوردستان لە پێناوی بەهێزكردنی پێگەی خویان
‎دوەم حیزبە ئیسلامیەكان جگە لە لەوەڕاندن و تێربونی خویان لە ئاخوڕی پارتی و یەكیتیدا لە ماوەی سی و سێ ساڵدا چیان بۆ ئەم گەلە كردوە لە تەواوی ئەو هەمو قەیرانانەدا
‎زائیدەن كە پیاوی ئیران و توركیان بە قسەی حەمەی حاجی مەحمو و هەڵس و كەوتیان
‎سێەم ئەوەیش لاهوری شێخ جینگیە پاشماوەی دەزگایی زانیاری و دژە تیرۆرە
‎پێشتر یەكیتی بو چی كرد لە خوێن ڕشتن و بەرتیل وەرگرتن زیاتر
‎خوێنی دەیان خۆپیشاندەر لە ئەستۆیی ئەودایە
‎بەتایبەتی ١٧ی شوبات و شارەكانی تر
‎چوارەم جارێكی تر تۆ دەنگ ئەدەیتەوە بە كاندیدی ئەم دەسەڵاتانە كە ڕابوردویان پڕە لە تاڵانی و مەرگ و خوێن مافیاگەری؟
‎پێنجەم كاندیدەكانی هەمان مەعدەنی سیاسەتی سەركردایەتیانە
‎جگە لە كۆیلە بون بۆ ئاغاكانیان هیچی تر نین
‎وە دڵنیابن لە دوای دەرچونیان بینیان مەحاڵە ئەوانە تەنها وەك ڕۆبۆرت وان و هیچی تر
‎چوارەم ئێوە سەیری ئەخلاقی بانگشەو سوك كردنی یەكتریان بكە كە پڕە لە جوێن و تەخوین كرد كە درۆیەكی گەورەو شاخدارە تەنها خۆڵ كردنە چاوی هاوڵاتیان
‎دوایش شەریكە دزی نەوت و داهاتی ناو خۆن
‎ئێوە سەیری كاندیدو بانگەشەكانی گۆڕان بكەن چەند پڕ ئەدەب و ئارامی و هێمنی بو وە هیچ ڕێگاو شوێنیكیان قەرەباڵغی و ئیزعاج نەكرد وە هیچ پارەو پولێكی ئەم گەلەیان لە بانگەشەدا سەرف نەكرد
‎پێنجەم بزوتنەوەی گۆڕان جگە لە هەڵەیی سیاسی و چونە نێو حوكمەتەكەی جوت حیزب و یەك لا نەكردنەوەی موڵ و گرد و كۆمۆپانیایی وشەو بێ دەنگی كوڕەكانی كاك نەوشیروان
‎چی تریان كردوە
‎هەمومان باش دەزانین كە هیچ پیوەندیەكان بە هیچ هێزیكی ئیقلیمی و ناوچەكەدا نیە
‎وە خوێنی هیچ ڕۆژنامە نوس و هاوڵاتیەكیان نەڕشتوە
‎وە هیچ پارەو پولیەكی حوكمەتیان نەبردوەو نە دزیوە
‎وە بەردوام دەرگیان لەسەر پشت بوە بۆ هەمو گلی و گازندەیەگ
‎ئەگەر وەزیرێك یان هەر پۆستیكی تری حوكمی و پەرلەمانی
‎لە بەرژەوەندی گەل و شەقامدا نەبوبێت و بە پۆست و موچەوە خۆی كردبیت بە ناوگەڵی پارتیدا سوك و ڕسوابوە
‎چی لای دەنگەدەركەی چی لای حیزبەكەی
‎ئیستا بزوتنەوەی گۆڕان ئەو بڕیارانەی كە لە بەرژەوەندی گەلە دەستی بۆ دەبات و جێ بەجێی دەكات بەتایبەتی بڕیاری كۆنكرێتی نەچونە حوكمەتەوە
‎وە جێ هێشتنی گردو موبتەلەكاتەكانی بۆ ڕازی بونی ئەو سزایەیی كە دەنگدەرەكەی لە ڕابوردودا داویەتی بەم بزوتنەوەیە هەست ئەكەین سەرەتایەكی باشە وە دڵنیام هیچ حیزب و جوڵەیەكی سیاسی ئەم بریارو پەشیمانی و داوای لێ بوردنەی نەكردوە بەلام گۆڕان دەیكات چونكە شەقام و ئایندەی گەلەكەی لا گرنگە هاونیشتیمانێانی خێر لە خۆ نەدیوی كوردستان
‎بۆ ئاسودەبونی ویژدانت دەنگ بدە لە لیستی ١١٤ی بزوتنەوەی گۆڕان
‎چونكە دەتوانیت دەرگایان پێ بگریت وە ڕەخنەیان لێ بگڕیت بیان بینیت زەنگیان بۆ بكەیت
‎وە زائیدەن هیچ لەم كاندیدانە خزم و كەس وكاری هیچ بەرپرس و قیادەی حیزبەكەی نین
‎كۆمەڵێك گەنج و كەسایەتی شەقام و ناو خەڵكن سەد لە سەد ئەم كاندیدانەی گۆڕان لە پێشترو باشترن
‎لە كاندیدی زەوز و زەردو سپی كە جەستەیەكی بێ ڕۆحن
‎لەگەڵ ڕێزم بۆ هەمولایەك

259 جار خوێندراوەتەوە