بەلامانەوە گرنگە و یەکلایی بوینەتەوە :
ئەم بزوتنەوەیە سەرباری کەموکورتی، بەراورد بە هەمو دوژمنەکانمان، پلان و دەسیسە و هەوڵدانیان بۆ
خنکاندنمان.
لامان رون و ئاشکرایە و بڕیارمانداوە ، وەک سەربازی ون رێگا
ئەکەین تا دوایین تاک تاکی ئەم کۆمەڵگایە دێنینە سەر ئەوحەقیقەتەی ئێمەین :
سەرکردەو کاریزمایەکمان هەبو و هەیە و بەردەوامین
وەک چیا بەرز و بڵند، ئێمەشلە دامێنیا لە نواڵە و لە خەبات و تێکۆشانا لە بەرامبەرێن و پێسەلماندنەکاندا وەک راستیەکی تاڵ بەردەوامی
ئەدەین بە گۆڕانکاری تەنانەت ماخۆلانی گۆڕاندنیش لەناو فەلسەفەی تازەبونەوەدا بێ ئۆقرەو
بێ خاڵی کۆتایی دائەنێین.
بزوتنەوەی گۆڕان خاوەنی سامانێکی مەعریفی ئەکادیمی
و دیراسەکراوە لە هەژمون و لە پاکێجەکانیدا خاوەنی کۆکردنەوەی ئازار و داواکاری و پێویستیەکانی نەتەوەیەکین .
بزوتنەوەی گۆڕان خاڵی وەرچەرخانی نەتەوەییە، خاڵی دەستپێکردنەوە
و و نوسینەوەی مێژوی نوێ و سڕینەوەی مێژوی کۆن و بێڕەحمانەی دوژمنانە و ئاغاکانیان
دەیانەوێت درێژەی پێ بدەن.
گرنگ نیە بەلامانەوە چەند کورسی ئەهێنین گرنگە بەلامانەوە لەناو هەمو ستەملێکراوێک سفرەی دڵمان بۆ راخراوە .
402 جار خوێندراوەتەوە