ڕێکخەری گشتی! فریاد ڕەسە؟
دوای وتاری یەکەمینی ڕێکخەری
گشتی بزوتنەوەی گۆڕان و داوای لێبوردن لەخەڵک و دەنگدەرانی، زەمینەیەکی گونجاو هاتۆتە
ئاراوە بۆ سەرئاوکەوتنی کێشەکان و زەمینەسازی و هێوربونەوەکان کاری خۆیان بکەن.
داوای لێبوردنی ڕێکخەری
بزوتنەوە ی گۆڕان تەواوکەری ئیستیقالەی خانەی ڕاپەڕاندن بوو، وەک جوانترین نەریتی
حیزبایەتی و دەستاو دەستکردنی دەسەڵات و جوانترین و گونجاوترین و باشترینی سەلماندنەکانی
ئەم بزوتنەوەیەیە کە وەک هێزێکی مەدەنی دەتوانێت وانە و دەرسی نیشتیمانپەروەری بە
هێزە تەقلیدی و چەقبەستوەکان وحیزبە بنەماڵەییەکان بدات و زیاتر و زیاتر تەوژمی
کوردایەتی و زیاتر قوڵکردنەوەی فەلسەفیانەی( حوکم و ئیدارە) لەهەرچ کایەیەکدا بێت
بە یارو بە نەیارانی بڵێتەوە.
ئەم جۆرە لە دەستاودەستکردنی
دەسەڵاتدا بەهەموو کەم و کوڕیەکەوە دەنگدەری گۆڕان و گۆڕانخوازان دەبێت پشتگیری بکەن.
هاوکات، ڕێکخەری گشتی دەبێت تواناو کارامە و لێوەشاوەیی
خۆی لە قۆناغەکانی داهاتویدا بەتایبەتی دوای هەڵبژاردنەکان (ئەنجامەکان هەرچیەک بێت)
بسەلمێنێت.
ڕێکخستنەوەی ناو ماڵی
بزوتنەوەی گۆڕان چوار پایەیە:
1- هەموو گروپ و کارەکتەر
و تەکەتول بە کێشەکانیانەوە لەناو یەک ڕوئیاو ستراتیجی درێژخایەندا کۆبکاتەوە.
2- کەسایەتی خودی ڕێکخەر
بەچاوی یەکسانی و تەبایی و خوشک و برایەتیەوە سەرکردایەتی کۆی پڕۆسەکە بکات و لەبەردەم
مێژوی ئەم نەتەوەیەدا بڕیاری دابێت لەهەمومان ئازاتربێت لەبەرامبەر هەر پرسێکی
ناوخۆیی یان دەرەکی بزوتنەوەکە.
٣- گوتاری سیاسی قوڵ و
گشتگیری بزوتنەوەی گۆڕان تاکە هێزە کەخاوەنی هەموو ئەو پاکێجانەبوەکە سیستەمی ئەم
هەرێمەی لەسەر دادەڕێژرێتەوە و لەدەرەوەی ئەو پاکێجانەش بزوتنەوەی گۆڕان هیچ مانایەک
نابەخشێت و سیستەمی سیاسی کوردستانیش بێ ئەو نەخشە ڕێگایە وەک ئێستایە کە هەیە.
4-ڕێکخەری گشتی، ڕێکخەر و
ڕاوەستاوی جددی وگوێگرێکی جددی هەموان و برای گەورەی هەموان بێت.
دوربێت لە فیتنەچی و فەوضەوی
ڕیاکەر و ڕۆحی ئینتیقامکردنەوە لەناو هەناوی بزوتنەوەکەدا بنبڕ بکات.
531 جار خوێندراوەتەوە