دامەزراندن و ساڵیادی 25 ساڵەی رێکخراوی کۆنگرەی
نەتەوەیی کوردستان سەرەتایەکی ئازایانە و بوێرییەکی بێ وێنە و دەلالەتی هۆشیارییەکی
قوڵی سیاسی زۆر و زەوەندی چین و توێژی سیاسی گەلی کوردە لە هەرچوار پارچەی
کوردستان .
سەرباری هەمو ئاستەنگیەکانی بەردەم گەلی کورد بە تایبەتی و هەمیشە لە هەبونی
( لوت ژەنین و ویستی هاڕینی کورد و مەسەلە رەواکەی لەناو بەرداش )ـی دەوڵەتانی سەردەستە .
ئێستا بەرەو ساڵیادی 25 ساڵەی دامەزراندنی کۆنگرە
هەنگاو دەنێین بێگومان دەبێت تازەگەریی و چۆنایەتی گوتاری سیاسی و چۆنایەتی لە قوڵایی
گوتاری ئاسایشی نەتەوەیی کوردیدا تەبەننی بکرێت .
پێداچونەوە بە چۆنایەتی هەمو پەیوەندیە دیپلۆماسییە
حیزبی و لۆکاڵیەکانی کورد لەگەڵ یار و نەیارەکانیدا بکرێت، دەبێت خوێندنەوەیەکی جددی و ورد و زیاتر ژیرانە بۆ گۆڕانکاریەکان بکرێت .
هێندەی ئەوەی جەنگی تیرۆر لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست
لەبرەودایە و ململانێی نێوان زلهێزەکان لەناوچەکەماندا لە برەودایە، کورد دەبێت هێندە زیاتر خاوەن ماڵیی خۆمان لەسەر
ماف و خاک و مەسەلەکەمان پێداگر و خاوەن گوتاری رەق و رون بین .
بزوتنەوەی گۆڕان وەک هێزێکی دیارو وەک واقیعبینێکی
سیاسی و خاوەن ( توراسی شۆڕشگێڕانەی رەسەن) وەک هێزێک کە خاوەنی سەرکردەیەکی وەک کاک نەوشیروان مستەفا
بێت؛ دەتوانێت هەژمونی خۆی و پەیوەندییەکانی کاریزما و کاراکتەرەکانی مێژوی بزوتنەوەی گۆڕان و بەرنامەو کاری ئازایەتی و سەروەرییەکانی ئەم توێژە شۆڕشگێڕە لە مێژوی ناو گۆڕان و پێش
دامەزراندنی بزوتنەوەی گۆڕانیش خۆی وەک هێزێکی سیاسی گەورە و خاوەن ماڵ لەم بۆنەیەدا
حزورى هەبێت.
ئەوانەی باسمانکردون گەورەترین سەرمایەن کە دەکرێت
وەبەرهێنانی سیاسی و ستراتیژێکی نوێی لێ هەڵهێنجرێت و لە گوتارێکی نوێی درێژخایەن
و کاری درێژخایەندا بەرجەستە بکرێت، زێدەڕۆیی
نییە ئەگەر کار لەسەر ئەوە بکرێت گوتاری داهاتوی بزوتنەوەی گۆڕان وەک هێزێکی باوەڕپێکراوی
خەڵک رۆح و فکر و دنیابینییەکەی
کاک نەوشیروان زیندو بکەنەوە ئەگەر بەجەستەش نەبێت .
176 جار خوێندراوەتەوە