سەلام نەوشیروانی وەک
هەرگەنجێکی تری کۆمەڵگا پڕبو لە خەون و خەیاڵ، لە ئومێد و لە خۆشیەکانی ژیان، مەخابن
نەخۆشی ژیانی گەنجێتی و هەڕەتی جوانیی لێسەندەوە.
کەمن زۆر کەمن ئەوکەسانەی هەتا ئەچنە
گۆڕەوە و یان لەگەڵ هەڵکشانی تەمەنیاندا هەست بە پیری ئەکەن و ئەو باوەڕانەی لەپێناویانا
پێی چەقاندوە شل نابن.
چونکە مەرگ و ژیان تەرازوی
سەرڕاستی و لەبن نەهاتوی کەسەکانە، زۆرمان لە سیاسیەکان بینی، زۆرمان لە عەلمانیەکان
بینی، زۆرمان لە کارەکتەرە پێکەوتوخواز و چەپ و پانچەپەکان بینی هیچیان سەرڕاست نەبون،
لەگەڵ نزیکبونەوەیان لە مەرگ یان توشبونیان بە نەخۆشی کوشندە هێدی هێدی لە باوەڕەکانیان
شێوان دەبونەوە. هێندێکیان ڕێگای تۆبە و بەردەرگای قاپی خودایان گرتەبەر کە ئەفینی
شەعب بو.
هەندێکیان بەژنی دوهەم
و سێهەم و…. زیاتریش لەژن نەوەستانەوە.
زۆریان لە کارە هونەریەکانیان
پەشیمان و بەشێکیان بۆ مشتێک پارە یان دەرزی و حەبێک چەند مانگێک تەمەنیان درێژ
بکاتەوە سەریان نەوی و لوتی خۆیان ڕەشکردەوە .
کاک سەلام
سەلام نەوشیروانی، سەری
بۆ کەس نەوی نەکرد. باکی بەهیچ سەرکردە و ناکردەیەکی ئەم دنیایەی نەبو .
جوامێرانە لەگەڵ ئازاری
گەرمی جەستەی هەموو ڕۆژێک بڕێک لەڕۆح و جەستەی بەفرینی ئەتوایەوە .
سەربەرزو سەرسەخت
مەردو جوامێر
خۆی و خۆی
خۆیی و خەمەکانی
لەگەڵ نمە نمەی باران
ڕۆچوە ژێر گڵ…
رۆحی ئارام بێت…
221 جار خوێندراوەتەوە