کوان ئەوانەی بە دروشمەکانی کاک نەشیروان خۆڵیان لەچاوی گۆڕان خوازان دەکرد

زۆر بون ئەوانەی کە ڕۆژانێک دروشمی کاک نەشیروان یان بەکارهێنا بۆ گەیشتن بە ئامانجەکانی خۆیان. ئەم کەسانە سەرمایەگوزارییان لە دیدگای ئەو وەرگرت و بانگەوازی ناوی ئەویان کرد بۆ پێشخستنی خواستە کەسییەکانیان. جێگای سەرسوڕمانە کە زۆرێک لەو

کەسانە ئێستا لە دیوی بەرامبەر سەنگەریان داکوتاوە و سیاسەت دەکەن. ئەوان چیتر خۆیان لەگەڵ ئەو بەهایانەدا ناگونجێنن کە ڕۆژانێک بانگەشەیان بۆدەکرد ، ئەمەش سروشتی هەلپەرستانەی پەیوەندییە سەرەتاییەکانیان ئاشکرا دەکات.

کار گەشتوەتە ئەوەی بەشەرمەوە قسەیەکی کاک نەشیروان بکەمە دروشم کورد وتەنی ماڵ بە ماڵ خۆ حەرامە.

من بەش بەحاڵی خۆم هەوڵ دەدەم لە باسکردنی داینامیکی بازاڕی سیاسی دور بکەومەوە.

بەڵام زۆر گرنگە بە بەرپرسیارانە قسە لەسەر گۆڕان و لایەنە ئۆپۆزسیۆنەکانی تر بکرێت. بە هەمو ڕاستگۆییەوە، سەرەڕای هەمو هەڵەو کەمو کوڕیەکان، هیچ کارنامە و پلانی حیزبێکم نەبینیوە کە لە کارنامەی گۆڕان بەهێزتر یان باشتر ئامێری پێویست بێت بۆ هێنانەدی گۆڕانکاری ڕاستەقینە.

دەمەوێت راستیەک بڵێم بۆ هەمو دۆست و لایەنگرانی بزوتنەوەی گۆڕان کە ئەندازیاری ڕاستەقینەی ئەم شکستەی بەسەر گۆڕان هات لە بزوتنەوەکە دا نەماون - ئەوان بەیعەتیان بۆ پارتە سیاسییەکانی دیکە گۆڕیوە. ئەوەی ئیستا باوەشی بۆ بزوتنەوەکە کردوروتەوە ئەو خەم خۆرانەن کەزەنگی مەترسیان لێدا بو لە ساڵانی ڕابردودا.
هەڵ گرتنی بەرپرسیارێتی لەم بارو دۆخەدا بە مرۆڤی مەرد و دڵسۆزی ڕاستەقینە دەکرێت.

لەگەڵ گلەی تەواوم لەو برادەرانە قسەیەکی کاک نەشیروان هێورم دەکاتەوە کە پێش بینی ئەم ڕۆی کردبو بۆ هەمو ئەو دۆست و لایەنگرانەی بە مەبەست یان بەبێ مەبەست ئەم بزوتنەوەیان جێهێشت ئەویش (ئەم بزوتنەوەیە پڕە لە خەونی گەورەو مێژویی ڕەنگە کەسانێک هەبن بەرگەی سەختییەکانی بەدیهێنانی ئەم خەونەیان نەگرتبێ وە لە نیوەی ڕێگەدا بە جێیان هێشتبێت، ئێمە لە کاتێکدا سوپاسی بەشداربونیان لە بزوتنەوەی گۆڕان ئەکەین هیوامان وایە خەونی گۆڕانکاری لەدەست نەدەن و وە لە شوێنی تر و لە جێگەی تردا درێژەی پێ بدەن ئێمە لە ڕۆژی یەکەمەوە ئەمانزانی ئەو ڕێگایەی کە گرتومانەتە بەر ڕوبەڕوی سەختی و دژواری وامان ئەکاتەوە کە ڕەنگە هەندێ کەس بەرگەی نەگرێت بەڵام بزوتنەوەکەمان بەڵێنی بە کۆمەڵگای کوردی و مێژو داوە وە تا گەنجێکی حەماسی خاوەن خەون مابێ لەم سەری کوردستان بۆ ئەو سەری کوردستان کە بە ئاڵایەکی نیلیەوە لە شەقامەکاندا بگەڕێت و بانگەشە بۆ گۆڕانکاری بکات دەست لەم ڕێبازە هەڵناگرین و بەردەوام ئەبین)

167 جار خوێندراوەتەوە