چیتان له‌ گۆڕان ده‌وێت؟


(ئه‌وه‌ى نه‌وه‌ى یه‌كه‌م به‌ده‌ستى ده‌هێنێت، نه‌وه‌ى سێیه‌م ته‌فرو توناى ده‌كات و له‌ ناوى ده‌بات) په‌ندێكى یابانى.

ئه‌مه‌ چ له‌عه‌نتێكه‌ به‌رۆكى ئه‌م بزوتنه‌وه‌ى گرتوه‌؟ ئه‌وه‌ى هه‌ڵده‌سى و داده‌نیشێ بۆ پاكردنه‌وه‌ى خۆى ره‌جمێكى ئه‌م بزوتنه‌وه‌یه‌ ده‌كات؟ وه‌كو ئه‌وه‌ى هه‌مو سه‌رچاوه‌ى خراپى و گه‌نده‌ڵى ئه‌م هه‌رێمه‌ به‌ په‌نجه‌ره‌كانى گۆڕان تێپه‌ڕیوه‌.

ئه‌م بزوتنه‌وه‌یه‌ تاقه‌ كیانێكى سیاسییه‌ له‌دواى دروست بونیه‌وه‌، هه‌موان هێرشیان كرده‌ سه‌رى هه‌ر له‌ ئه‌ندامه‌ درێژكراوه‌كانى په‌كه‌كه‌  له‌ هه‌رێم بۆ نه‌وه‌ى نوێ بۆ ئیسلامیه‌كان ئه‌مه‌ جگه‌ له‌ هێرشى به‌رده‌وامى پارتى و یه‌كیه‌تى. ئه‌م خۆ خاڵیكردنه‌وه‌یه‌ له‌ فەشل و شكستى خۆیان ده‌رده‌كه‌ى به گۆڕان ده‌رێژن. چ كیانێكى سیاسى له‌م ده‌ ساڵه‌ى دوایی جگه‌ له‌ گۆڕان، به‌رده‌وام هێرشی كراوه‌ته‌ سه‌رى،باره‌گاكانى سوتا بێت، لایه‌نگرانى سزاى سیاسى درابێت، ده‌نگه‌كانى دزرا بێت، رێگرى لێكراوه‌ به‌ شێوه‌یه‌كى ئاسایی سیاسه‌ت بكات. ته‌ماعى دنیا خرابێته‌ پێش ئه‌ندامه‌كانى به‌مه‌به‌ستى كڕینه‌وه‌.

چیتان ده‌وێت له‌ گۆڕان؟ تاكو ئۆپۆزسیۆنى سه‌ره‌كى و راسته‌قینه‌ بو، هه‌موتان له‌ ناوه‌راستى رێگاكه‌ به‌جێتان هێشت، به‌رده‌وام ئه‌م بزوتنه‌وه‌یه‌تان به‌ سه‌رچاوه‌ى تێكچوى دۆخه‌كه‌و و دروستكردنى ئاژاوه‌ تۆمه‌تبار ده‌كرد.كاتێك ئه‌ندامه‌كانى به‌ سێ مانگ و چوار مانگ موچه‌یان نه‌بو،كاتێك ژوره‌كان پاره‌ى ئاوكڕینشیان نه‌بو ده‌تانوت سیاسه‌ت به‌ گیرفانى به‌تاڵ ناكرێت.

هه‌م پارتى و هه‌م یه‌كیه‌تى بۆ یه‌كجار له‌ مێژوى خۆیان جورئه‌ت بده‌نه‌ خۆیان و بێ ته‌زویر له‌گه‌ڵ گۆڕان بكه‌ونه‌ كێبركێ له‌ هه‌ڵبژاردنه‌كان، ئه‌وكات كورد وته‌نى (... ره‌ش و سپى ده‌ردةكه‌وێت)
كاتێك ئه‌م حزبه‌ بیرێك له‌ دۆخى خۆى ده‌كاته‌وه‌و ده‌یه‌وێت هه‌ناسه‌یه‌ك به‌خۆیدا بێنێته‌وه‌و به‌ ئاشكرا رایگه‌یاندوه‌ ده‌چێته‌ حكومه‌ته‌وه‌، هه‌مو به‌  پیاوى پارتیتان تۆمه‌تبار كرد .هێز نه‌ما له‌ گۆڕه‌پانه‌كه‌ رێكکه‌وتنى له‌گه‌ڵ نه‌كات (جگه‌ له‌ پارتى)، هه‌مو پشتیان تێكرد. دواجار  له‌گه‌ڵ پارتى رێكکه‌وتن ده‌كات ئه‌مه‌ش هه‌نگاوێكى زۆر ئاساییه‌ له‌ سیاسه‌ت هه‌مو به‌ سیخوڕى پارتیتان تاوانبار كرد.

گۆڕان به‌ ئاشكرا باسى كردوه‌ له‌گه‌ڵ پارتى رێكه‌وتوه‌ له‌سه‌ر كۆمه‌ڵه‌ بنه‌مایه‌ك،و‌ ماوه‌یه‌ك بۆ جێبه‌جێكردنى ئه‌و بنه‌مایانه‌ دیارى كراوه‌، ئه‌گه‌ر پارتى پێوه‌ى پابه‌ند نه‌بو، ده‌توانێ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى رێكه‌وتنه‌كه‌ رابگه‌یه‌نێت، دنیا ئاخریش نابێت.

یه‌كیه‌تى نیشتمانیش به‌ شاهیدى گه‌وره‌و بچوك ده‌زانێت ئه‌وه‌ یه‌كیه‌تیه‌ نه‌یویست له‌گه‌ڵ گۆڕان هێزێكى گه‌وره‌ دروست بكه‌ن بتوانێت به‌رامبه‌ر پارتى بوه‌ستێته‌وه‌.
ئه‌وه‌ى ده‌ڵێت گۆڕان فریادڕه‌سى پارتى بو له‌م ماوه‌یه‌، بیر بچوكه‌، ئاخر پارتى له‌ 1946 ته‌نها یه‌ك بنه‌ماڵه‌ حكومى ده‌كات
كێشه‌ى یه‌كیه‌تى ئه‌وه‌یه‌ ناتوانێ قه‌ناعه‌ت به‌ خۆى بكات كه‌ خه‌ڵكى سنورى پارێزگاى سلێمانى ئه‌ویان به‌جێهیشتوه‌، ئه‌گه‌ر گۆڕانیش نه‌بێت زه‌حمه‌ته‌ ئه‌و حزبه‌ جارێكى تر رۆژانى زێڕینى له‌م ناوچه‌یه‌ دوباره‌ بكاته‌وه‌، یه‌كیه‌تى با مێژوى پارتى و شوعیه‌كانى ئه‌م شاره‌ بخوێنێته‌وه‌ (بێگومان ئه‌مه‌ بۆ گۆڕانیش راسته‌، پێویسته‌ به‌ وردى كار له‌سه‌رى  بكات) سه‌رده‌مانێك له‌م شاره‌ پارتى یاخود شوعی نه‌بویتایه‌ عه‌یبێكى گه‌وره‌ بو، به‌ڵام دواجار ئه‌م شاره‌ بۆ یه‌كجارى ئه‌وانى به‌جێهێشت.

واز له‌ گۆڕان بێنن، ئه‌و رێگایه‌كى هه‌ڵبژاردوه‌و ته‌حەمولى هه‌مو ئه‌نجامه‌كانى ده‌كات، جارێك زوه‌ ببیته‌ فاڵچى و جادوگه‌ر چوار ساڵى داهاتوى دیارى بكه‌یت، ئه‌وه‌ى ده‌ڵێت گۆڕان فریادڕه‌سى پارتى بو له‌م ماوه‌یه‌، بیر بچوكه‌، ئاخر پارتى له‌ 1946 ته‌نها یه‌ك بنه‌ماڵه‌ حكومى ده‌كات، به‌رده‌وام ژماره‌ یه‌كى گۆرپانه‌كه‌ بوه‌ واتا 63 ساڵ ( تا هه‌ڵبژاردنى 2009 كه‌ گۆڕان به‌شدارى كرد) بێ بونى گۆڕان له‌ گۆڕه‌پانه‌كه‌، ئه‌رێ به‌راست پارتى پێویستى به‌ گۆڕان بو، بۆ ئه‌وه‌ى به‌ ژماره‌ یه‌ك بمێنێـته‌وه‌؟ ئایا پارتى حزبێكه‌ پێویستى به‌ میكیاجكردنى دۆخى كوردستان هه‌یه‌ بۆ پیشاندانى فره‌ حزبى و فره‌ ره‌نگى؟ئایا پێش گۆڕان كێ به‌ ده‌په‌نجه‌ هه‌مو شتێكى بۆ مۆر كرد؟ هه‌م پارتى و هه‌م یه‌كیه‌تى بۆ یه‌كجار له‌ مێژوى خۆیان جورئه‌ت بده‌نه‌ خۆیان و بێ ته‌زویر له‌گه‌ڵ گۆڕان بكه‌ونه‌ كێبركێ له‌ هه‌ڵبژاردنه‌كان، ئه‌وكات كورد وته‌نى (... ره‌ش و سپى ده‌ردةكه‌وێت).

واز له‌ گۆڕان بێنن ئه‌گه‌ر وه‌كو ئێوه‌ سیاسه‌ت بكات، دڵنیابن ئه‌م شاره‌ ئه‌ویش جێده‌هێڵێت، پێویست ناكات هه‌رچى ده‌مامك ره‌ش و میكزەمینییەوە بێژماره‌كان هه‌یه‌ ره‌وانه‌ى گرده‌كه‌ى بكه‌ن.

له‌ كۆتایدا شه‌هیدكردنى كاكه‌ (رێبه‌ند فه‌رهاد) زیاتر گۆرانخوازن له‌ ده‌ورى یه‌ك كۆده‌كاته‌وه‌ له‌سه‌ر كاركردنى پێكه‌وه‌یی،هه‌زاران درود بۆ گیانى پاكى.
1780 جار خوێندراوەتەوە