کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق، بزوتنەوەی گۆڕانی ئاگادار کردوەتەوە کە ئامادەبن و لە ڕۆژی 26ی 4 کۆنفڕانسی بزوتنەوەکە لە سلێمانی گرێدەدرێت.
هەواڵ:KNNC
ئەمڕۆ پێنجشەمە، بەپێی نوسراوی ژمارە (س/491) لە (17ی 4ی 2025)، ئۆفیسی سلێمانی کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق، بزوتنەوەی گۆڕان ئاگادار کراوەتەوە کە ڕۆژی (26ی 4ی 2025) کۆنفرانسی گۆڕان لە سلێمانی گرێدەدرێت و بۆ ئەو مەبەستەش وەک بزوتنەوەی گۆڕان ئامادەبن.
کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکان داوا لە بزوتنەوەی گۆڕان دەکات هەماهەنگی لەگەڵ فەرمانگەی کاروباری پارتە سیاسییەکان بکات بۆ ئامادەکاری بەستنی کۆنفڕانس.
نوسراوەکەی کۆمیسیۆن، پشتی بەستوە بە نوسراوی ژمارە (ش.ح/خ 1055)، لە (16ی 4ی 2025) فەرمانگەی پارت و ڕێکخراوەکان و فەرمانی ئەنجومەنی کۆمسیاران ژمارە (م3 الاستسنائی 11) لە (9ی 4ی 2025).
پێشتریش بزوتنەوەی گۆڕان لە بەیاننامەیەکدا لە (9ی 4ی 2025) ئامادەیی خۆی دەربڕی بو بەپێی یاسا و ڕێنماییەکان چاوەڕێی وادەی نوێی بەستنی کۆنفرانس دەبن، کە لەلایەن کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق سەرپەرشتی بکرێت.
612 جار خوێندراوەتەوە