پلەکانی گەرما بەزردەبنەوە و خێرایی با کەمدەبێتەوە

KNN : Kurdish News Network
10:55 - 19/04/2025
کوردستان
+
-

کەشناسی هەرێم رایگەیاند، ئەمڕۆ پلەکانی گەرما بەرزدەبنەوە و سبەینێش خێرایی با لەسەرخۆ دەبێت.

 

هەواڵ:KNNC

 

بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ ئاسمان ساماڵ دەبێت لەگەڵ دروستبونی هەندێ پەڵە هەور.

 

دەشڵێت: بەراورد بە دوێنێ پلەکانی گەرما دوو تـــا ســـێ پلە بەزردەبنەوە.

 

سەبارەت بەکەشی سبەینێ یەکشەممە، کەشناسی هەرێم رایگەیاند، ئاسمان ساماڵ و پەڵەهەور دەبێت و هەندێکجار دەگۆڕێت بۆ هەوری تەواو.

 

هاوکات، بەراورد بە ئەمڕۆ پلەکانی گەرما یــەک تـــا دوو پلە بەرزدەبنەوە و خێرایی با لەسەرخۆ و مامناوەند دەبێت.

پلەی گەرمای پێشبینیکراو بەم شێوەیە دەبێت:

 

هەولێر : 29  پلەی سیلیزی
سلێمانی: 27 پلەی سیلیزی
دهۆک: 27  پلەی سیلیزی
کەرکوک: 31 پلەی سیلیزی 
زاخۆ: 28 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە: 27 پلەی سیلیزی
سۆران: 25 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران: 15 پلەی سیلیزی
گەرمیان:33 پلەی سیلیزی

67 جار خوێندراوەتەوە