"تەنها لە 18 رۆژدا سوپای توركیا هەزار و 500 جار هێرشی كردوەتە سەر هەرێم"

KNN : Kurdish News Network
06:22 - 18/04/2025
کوردستان
+
-

رێكخراوی (CPT) ئاشكرای دەكات، لەماوەی (13) كاتژمێردا سوپای توركیا (27) جار و رۆژ نیوزیش دەڵێت:  لەسەرەتای مانگی نیسانەوە توركیا هەزار و (500) جار هێرشی كردوەتە سەر هەرێمی كوردستان.


هەواڵ: (KNNC)


كامەران عوسمان، ئەندامی تیمی کوردستانی رێكخراوی (CPT) بڵاویكردەوە، لە کاتژمێر (02:15ـی شەو بۆ 03:45)ـی دوا نیوەڕۆی ئەمڕۆ هەینی، تۆپخانەکانی سوپای تورکیا (27) جار تۆپبارانی گوندەکانی سپیندارێ، گرگاشی، مژێ و کەفنە مژێ-ی لە بەری چیای گارە لە قەزای ئامێدیان لە پارێزگای دهۆك كردوە.


رونیكردوەتەوە، سێ رۆژە هێرش و بۆردومانەکانی سوپای تورکیا بۆسەر چیای گارە و گوندەکانی دەوروبەری چڕبونەتەوە، بەڵام لە ئەنجامی ئەو بۆردومانەکانە هیچ هاوڵاتییەکی مەدەنی نەبونەتە قوربانی.


لای خۆشیەوە، ئاژانسی هەواڵی رۆژنیوز رایگەیاندوە، لە سەرەتای ئەم مانگەوە سوپای تورك زیاتر لە هەزار و (500)  هێرشی بۆ سەر هەرێمی كوردستان و عێراق ئەنجامداوە، كە ژمارەیەكی زۆری هێرشەكان كراونەتە سەر (20) گوند كە دیارترینیان: خواكوڕك، ئەرغان، كانی سارك، زیڤك، گیرێ كۆن، دێریش، مج، گركاش، یەك ماڵ، گیرێ زەنگڵ، سەری مەتینا، بیشیلی، شیلاز، گارە، تەل بەهار و ئامێدی.

 

ئاژانسەكە ئاماژەی بۆ ئەوەشكردوە، سوپای توركیا بە چەكی كیمیاوی هەندێك ناوچەی بەئامانج گرتوە، ئەمە بێجگە لە بەكارهێنانی چەكی قورس، تۆپخانە و فڕۆكەی بێفڕۆكەوان كە زیانی گەورەی بە هاوڵاتیانی مەدەنی و  كشتوكاڵی ناوچەكان گەیاندوە هاوكات ئاوارەبونی دانیشتوان گوندەكانی لێكەوتوەتەوە.

87 جار خوێندراوەتەوە