بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی راپەڕین بڵاویکردوەتەوە،
تۆمەتبارێکیان دەستگیرکردوە و کە لە پرسەیەکدا زیاتر حەوت هەزار دۆلاری لە کەسێک بردوە، دەشڵێت:
تۆمەتبارەکە لە دەرەوەی وڵات دەژی و چەندین تاوانی دیکەی دزیکردنی ئەنجامداوە.
هەواڵ:KNNC
لە راگەیەنراوەکەی پۆلیسدا هاتوە، دوای ئەوەی هاوڵاتییەکی دانیشتوی دەرەوەی
سنوری ئیدارەی راپەڕین لە بەرواری (15/4/2025)، سەردانی رانیەی کردبو بەمەبەستی
بەشداریکردن لە پرسەیەکدا، لەلایەن کەسێکەوە بڕی (سێ هەزار دۆلار)ـی ئەمەریکی و
(حەوت ملیۆن) دیناری عێراقی لەناو ئۆتۆمبێلەکەی لێدزراوە.
دەشڵێت: بەدواداچونەکانیان دەستپێکردوە و توانراوە لەماوەی کەمتر لە 24
کاتژمێردا ناسنامەی تۆمەتبار ئاشکرابکرێت کە لەدایکبوی ساڵی (1985)ـەو خەڵکی
رانییەیە، بەڵام لەدەرەوەی وڵات دەژی.
پۆلیسی راپەڕین دەشڵێت: تۆمەتبارەکە دانی بەتاوانەکەیدا ناوە و لەکاتی
دەستگیرکردنیشدا دەستگیراوەبەسەر بڕێک پارەی دزراودا، هاوکات، پێشینەی تاوانی هەیە
و دوو جاری دیکە بە تاوانی دزیکردن سزادراوە و فەرمانی دەستگیرکردنی هەبوە.
386 جار خوێندراوەتەوە