به‌ وێنه‌... دەستپێکردنی تاقیکردنەوە گشتییەکان له‌ ھەرێمی کوردستان

KNN : Kurdish News Network
04:13 - 26/05/2019
گەلەری
+
-


ئەمڕۆ بە بەشداری زیاتر لە ١١٥ ھەزار قوتابی قۆناغی ١٢ی ئامادەیی زانستی، وێژەیی و پیشەیی، تاقیکردنەوە گشتییەکان بۆ ساڵی خوێندنی ٢٠١٨-٢٠١٩ لە ھەرێمی کوردستان دەستیپێکرد، بۆ ئەو مەبەستەش زیاتر لە چوار ھەزار ھۆڵ بۆ ئەنجامدانی تاقیکردنەوەکان و ٢٧ ھەزار چاودێر لە لایەن وەزارەتی پەروەردەوە دابینکراوە.

ھەروەھا بڕیارە سبەی دووشەممە تاقیکردنەوەی نیشتمانی قۆناغی نۆی بنەڕەتی دەستپێبکات و لە ھەرێمی کوردستان زیاتر لە ١١٨ ھەزار قوتابی بەشداری ئەو پڕۆسەیە دەکەن. 

2596 جار خوێندراوەتەوە