ڕێگای جیاواز و ئاسان بۆ لابردنی چەوری ورگ

KNN : Kurdish News Network
06:59 - 29/09/2019
تەندروستی
+
-

زۆرن ئه‌وانه‌ی به‌هۆی بوونی چه‌وری زۆر له‌ چه‌ند شوێنێكی ورگ و كه‌مه‌ریاندا كێشه‌ی له‌به‌ركردنی پۆشاكیان هه‌یه‌ و خوازیارن جه‌سته‌یه‌كی رێكیان هه‌بێت و ته‌ندروستبن، لێره‌دا چه‌ند رێگاچاره‌یه‌كی ئاسان و تاقیكراوه‌ ده‌خرێته‌ڕوو بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌.

چه‌وری ورگ، زۆرجار به‌هۆی قه‌ڵه‌وی كه‌سه‌كان، یان خراپی جۆری خۆراك یان هه‌ندێك جار به‌هۆی جۆرێكی تایبه‌ت له‌ نه‌خۆشییه‌وه‌ دروست ده‌بێت و كه‌سه‌كه‌ له‌ كه‌مه‌رییه‌وه‌ شێوه‌ی جه‌سته‌ی ناڕێك ده‌رده‌كه‌وێت، هه‌ر بۆیه‌ كه‌سه‌كان خوازیاری دۆزینه‌وه‌ی چه‌ند رێگایه‌كی ئاسانن بۆ لابردنی:

هەنگاوی یەکەم:
زیادکرنی خوارده‌مه‌نییه‌ ڕیشاڵییەکان بۆ ژەمەکان، به‌تایبه‌تی ئەو خۆراکانەی بڕێکی زۆر وزە دەبەخشن بە لەش وەکو: (دانەوێڵەکان و پاقلەمەنییەکان و میوە و سەوزە و چەرەس و تۆوەکان و بەری تووەکان و هەروەها تەواوی بەرهەماکانی دانەوێڵە).

هەروەها به‌گرنگ ده‌زانرێت كه‌سه‌كان دوربکەونەوە لە خواردنی (ئاردی سپی و برنجی سپی و کێک و بسکیت).

هەنگاوی دووەم:
بۆ ئەوەی رۆژانە لەگەڵ پارێزكردندا هەست بە لاوازی یان بێهێزی نەکرێت، كه‌سه‌كه‌ ناچار نه‌بێت ده‌ستبه‌رداری پرۆسه‌ی پارێزكردنه‌كه‌ی بێت، پێویستە چەند ژەمێکی بچوک و سوک ئامادە بکرێت کە پێکهاتبێت لە پڕۆتین و وزەبەخشه‌كان وەکو (ئامادەکردنی ژەمێک لەخۆراکە ڕیشاڵیەکان و سنگی مریشک بە برژاندن یاخود فڕن لەگەڵ خواردنی سەوزەکان وەک بڕوکلی...).


 

هەنگاوی سێیەم:
لەگەڵ هەموو ژەمەکاندا ئاوێکی زۆر بخورێتەوە، به‌وپێیه‌ی بڕێكی زۆر مادده‌ی سودبه‌خشی تێدایه‌ کە جەستە بە ئاسانی هەڵیاندەمژێت، لەهەمان کاتدا یارمەتیدەرێکی بەهێزی سوتانی چەوری و کالۆریە بەتایبەت بە سکی خاڵی. یاخود لەگەڵ ژەمەکاندا.

هەنگاوی چوارەم:
دورکەوتنەوە لەو خۆراکانەی بە (کەرە یان بە کرێم و سۆسەکان) ئامادە کراون. زیاتر گرنگیدان بەو خۆراکانەی بە فڕن، یان برژاون یان بە کوڵان ئامادەکراون، چونکە ئەمانە دورن لە سوێری و چەوری و ماددە زیانبەخشەکانی دەبنە هۆی کۆبونەوەی چەوری لە چه‌ند شوێنێكی سك و كه‌مه‌ردا.

هەنگاوی پێنجەم:
ئەنجامدانی ئەو ڕاهێنانانەی کە کاریگەری دەخەنە سەر ناوچەی کەمەر و دەبنە هۆی سوتانی چەوری لەو ناوچانه‌، ڕۆژانە ٤٥ بۆ ٩٠ خولەک. هەروەها گرنگی بدرێت  بەو وەرزشانەی کاریگەری دەخەنە سەر هیلاککردنی هەمو جەستە.

 

هەنگاوی شەشەم:
 لە هەفتەیەکدا ٣ ڕۆژ گرنگی بدرێتبە دروستکردنی ماسولکەکانی لەش و بەهێزکردنیان کە ئەمەش بڕێکی زۆر باش چەوری و کالۆری لە جەستەدا دەسوتێنێت و كێشی جه‌سته‌ له‌ ئاستێكی گونجاودا راده‌گرێت.

له‌هه‌موو ئه‌م خاڵانه‌ش گرنگتر، ئه‌وه‌یه‌ كه‌ كه‌سه‌كان تا بتوانن له‌ژێر چاودێری راهێنه‌ر و كه‌سانی پسۆڕدا ئه‌م هه‌نگاوانه‌ بنێن، بۆئه‌وه‌ی له‌هه‌ندێك باردا دوچاری كاردانه‌وه‌ی ته‌ندروستی خراپ نه‌بن.

11787 جار خوێندراوەتەوە