لە هیچ شوێنێك پارێزراو نیت... مانگی دەستكردی سیخوڕ بەسەر مرۆڤەوە دروستكرا

KNN : Kurdish News Network
08:59 - 26/02/2024
زانستی
+
-

مانگی دەستكردی سیخوڕ دروستكراوە كە لە توانایدایە چاودێری سەرجەم چالاكییەكانی مرۆڤ بكات و وێنەی كوالێتی بەرز بنێرێتەوە بۆ سەر زەوی، بڕیاریشە لە ساڵی (2025) رەوانەی بۆشایی ئاسمان بكرێت.

هەواڵ: (KNNC)


ئەمڕۆ دوشەممە، رۆژنامەی دەیلی مەیلی بەریتانی ئاشكرایكرد؛ كۆمپانیای (Albedo) مانگێكی دەستكردی نوێی بەرهەمهێناوە كەلە توانایدایە لە بۆشایی ئاسمانەوە بە كوالێتی بەرز وێنەی چالاكییەكانی مرۆڤ بچركێنێت و بەئاسانی تابلۆی ئوتومبێلەكانیش بناسێتەوە.

 

لە راپۆرتەكەی دەیلی مەیلی بەریتانیدا، چالاكوانانی بواری كۆمەڵایەتی نیگەرانی خۆیان ئاشكراكردوە دەڵێن: بەم جۆرە تایبەتمەندیمان لەدەستداوە و هەمیشە لەلایەن خەڵكانی دیكەوە سیخوڕی و چاودێریمان لەسەرە و لە هیچ شوێنێك پارێزراو نین.

 

لای خۆیەوە كۆمپانیای (Albedo) رونیكردوەتەوە، مانگە دەستكردەكە توانای ناسینەوەی دەموچاوەكانی نابێت، بەڵام باسی لەوە نەكردوە كە خۆی لە وێنە گرتنی كەسەكان بەدور دەگرێت و تایبەتمەندیان دەپارێزێت.

 

كۆمپانیای (Albedo)، ئاماژەی بۆ ئەوەكردوە، بۆ هاوكاریكردنی حكومەتی ئەمەریكا و چاودێریكردنی هەڕەشەكان، كۆمپانیاكە دو گرێبەستی جیاوازی بەبەهای یەک ملیۆن دۆلار لەگەڵ هێزی ئاسمانی ئەمەریکا و ناوەندی نیشتمانی فڕۆکەوانی و هەواڵگری بۆشایی ئاسمان واژۆ کردوە.

 

255 جار خوێندراوەتەوە