تەکنەلۆژیا چوە نێو گۆڕستانەکانەوە

KNN : Kurdish News Network
09:28 - 20/03/2024
زانستی
+
-

تەکنەلۆژیا لە ئێستادا تەواوى ژیانى مرۆڤی داگیرکردوە، زۆرینەى کارەکانى رۆژانەمان لەڕێی تەکنەلۆژیاوە ئەنجام دەدەین، لە نوێترین گۆڕانکاریشدا ئێستا خەریکە بەکارهێنانى تەکنەلۆژیا دەچێتە نێو گۆڕستانەکانیشەوە.

هەمەڕەنگ:KNNC

لە نوێترین پێشهاتدا، لەڕێی دانانى کیو ئاڕ کۆد-ەوە دەتوانرێت زانیاریی ئەو کەسەى کۆچى دوایی کردوە بخرێتەسەر کێلى گۆڕەکەى و بە جۆرێکە کە پێویست ناکات چیتر ناو و کاتى لەدایک بون و کۆچى دوایی و وێنەکەى لەسەر کێلەکەى هەبێت و تەنها بە سکان کردنى ئەو کۆدە تەواوى زانیارییەکانى کەسەکەت پیشان دەدات.


لە ئێستادا ئەم رێگە نوێیە لە ئەمەریکا و بەشێکى ئەوروپا بەکاردێت، ئەم کۆدە کە لە شێوەی وێنەیەکی بچوکی نەخشێنراودا دەبینرێت دەتوانێت وێنە و ڤێدۆ و ژیاننامە و چەندین زانیاری تری تێدا هەڵبگیرێت و دواتر تەنها بە سکان کردنى پیشان بدرێت.

 

ئەو کەسانەى ئەم رێگایە بۆ کەسانى کۆچکردویان بەکاردەهێنن پێیان وایە لەمڕێیگەیەوە یادى نزیکەکانیان بە زیندویی دەهێڵنەوە و هەندێک دیکەیش راى پێچەوانەیان هەیە و دەڵێن: پێویست ناکات زانیاری لەسەر مردوەکە بۆ هەمو خەڵکی بخرێتەڕو.

1026 جار خوێندراوەتەوە