زیرەکى دەستکرد دەتوانێت کارى فەرمانبەرە حکومییەکان بکات

KNN : Kurdish News Network
01:15 - 23/03/2024
زانستی
+
-

نوێترین توێژینەوە گەیشتوەتە ئەو ئەنجامەى کە زیرەکى دەستکرد لە 10 کار کە فەرمانبەرانى حکومەت ئەنجامى دەدات؛ دەتوانێت هەشتیان بە سەرکەوتویی ئەنجام بدات.

زانستى:KNNC

بەپێى هەواڵێکى سایتى دەیلى مەیل-ى بەریتانى، زیاتر لە 120 ملیۆن ئەرک کە توانایان هەیە بکرێنە ئۆتۆماتیکى پێویستیان بە فەرمانبەر نامێنێت.

 

ئاماژە بۆ ئەوەکراوە کە زیرەکى دەستکرد دەتوانێت سەدان کاتژمێرى کارى دەستیی مرۆڤ ئەنجام بدات و کارەکانیش خێراتر و وردتر ئەنجام بدات.

 

بەپێى ئەو دەرئەنجامەى توێژینەوەکە پێی گەیشتوە نزیکەى 84%ـى مامەڵە رۆتینییەکان دەکرێت بە ئاسانى لەڕێی زیرەکى دەستکردەوە ئەنجام بدرێت و چیتر پێویستى بە دەستى کار نامێنێت.

 

لەوبارەیەوە ئالان تۆرینج، کە بڕیارە گفتوگۆى ساڵ-ى AIUK لە لەندەن بەڕێوەببات ئاماژەى بۆ ئەوەکردوە کە خزمەتگوزارییە حکومییەکان لەڕێی زیرەکى دەستکردەوە دەکرێت باشتر و ئاسانتر بڕوات بەڕێوە و خەڵکیش زیاتر بەدڵیان بێت، لەگەڵئەوەى تێچوى کەمترە.

 

ئەوەش لەکاتێکدایە، لەگەڵ بڵاوبونەوەى بەرفروانى تەکنەلۆژیا دەستى کار لە جیهاندا کەوتوەتەوە مەترسییەوە، پێشتر رۆبۆتەکان وەک هەڕەشەیەک ناودەبران، ئێستا زیرەکى دەستکردیش بوەتە مەترسییەکى دیکە.

347 جار خوێندراوەتەوە