بیل گەیتس هۆشداری دەدات... زیرەکی دەستکرد بۆ مەبەستی کارەساتبار بەكاردەهێنرێت

KNN : Kurdish News Network
09:25 - 28/06/2024
زانستی
+
-

دامەزرێنەری مایكرۆسۆفت هۆشداری دەدات لە بەكارهێنانی زیرەکی دەستکرد بۆ مەبەستی کارەساتبار و داوا دەكات ئەو تەكنەلۆژیا نوێیە بۆ كاری باش بەكاربهێنن.

 

هەواڵ: (KNNC)

 

بیل گەیتس، دامەزرێنەری کۆمپانیای مایکرۆسۆفت رایدەگەیەنێت: زیرەکی دەستکردی  تەکنەلۆژیایەکی "سەرسوڕهێنەر"ـە و دەتوانێت مرۆڤ لە گۆڕانەكانی کەشوهەوا و نەخۆشییەكان  رزگار بکات، بەڵام پێویستە بەکارهێنانی بۆ مەبەستی باش بەكاریبهێنن.

 

 

وتیشی: گرنگە لەوە دڵنیابینەوە کە زیاتر لەلایەن خاوەن نیازە باشەكانەوە بەکاربهێنرێت، بۆیە یەكێك لە سودەكانی تەکنەلۆژیای نوێ بۆ هاوكاریكردنی مامۆستایان و پزیشکان و زاناکانەوە بەکاردەهێنرێت.

 

دامەزرێنەری کۆمپانیای مایکرۆسۆفت ئاماژەی بۆ ئەوەشكردوە، زیرەکی دەستکرد بۆ پێشکەشکردنی چاودێری تەندروستی باشتر و بەرەنگاربونەوەی گۆڕانەكانی کەشوهەوا كە لە بواری  وزەی ئەتۆمی وەک بەدیلێکی پاک بۆ سوتەمەنی بەردین بەكاربهێنرێت.

280 جار خوێندراوەتەوە