گەرما عێراقییەکانی بەرەو شەتولعەرەب پەلکێش کردوە

KNN : Kurdish News Network
01:36 - 10/07/2024
گەلەری
+
-

لە عێراق، ھاوڵاتییان لە تاو گەرمای پڕوکێنەر رو لە روبارەکان دەکەن بۆ خۆفێنک کردنەوە، ئەمە لە کاتێکدا ڕووبارەکان بوونەتە ھۆکاری بڵاوبوونەوەی نەخۆشی.

 

 مانگی حوزیرانی رابردو، لە زۆربەی ناوچەکانی جیھان پلەکانی گەرما بەشێوەیەکی بەرچاو روی لە بەرزبوونەوە کرد و بەپێی زۆرێک لە ڕاپۆرتەکانی ڕێکخراوە جیھانییەکانی بواری کەشناسی لە مانگی ڕابردوودا، بەرزترین پلەی گەرما لە جیھاندا لە 11 ناوچەی عێراق تۆمارکراون.

 

ھاوکات لەگەڵ بەرزبونەوەی پلەکانی گەرما و کەمی کارەبای نیشتمانیی لەم وەرزەدا، بەشێک لە ھاوڵاتیان بۆ بەسەربردنی کاتەکانیان و خۆ فێنک کردنەوە رو لە ئاوی روبار و چەمەکان دەکەن.

 

وێنە/AA

150 جار خوێندراوەتەوە