ئەنچیلۆتی پلانی بۆ خشتە قەرەباڵغەكەی ریاڵ مەدرید داڕشتوە

KNN : Kurdish News Network
09:45 - 18/08/2024
وەرزش
+
-

خشتەیەكی پڕ لە یاریی لەم وەرزەدا لە چاوەڕوانی ریاڵ مەدریدایە، بەجۆرێك بەرەی جامی سوپەری ئەوروپای یەكلایی كردۆتەوە و لە شەش، بەرەی تریشدا لە جەنگدایە.

 

وەرزش:KNNC

لەوەڵامی پلانی بۆ وەرزە چڕوپڕو پڕ فشارەكەی ریاڵ مەدرید لەم وەرزەدا كە بواری پشوی تێدا نەماوەتەوە بەهۆی بەشداریكردن لە شەش، خول و پاڵەوانێتییەدا، ئەنچیلۆتی ئاشكرایكرد ناوبەناوێك پشو بە یاریزانەكانی دەدات.

ئەنچیلۆتی وتویەتی پشودانەكە جیاواز دەبێت و دورە لە راهێنان و سەرقاڵبون بە یارییەكان، چونكە رێگە بە یاریزانەكانی دەدات لەگەڵ خێزان و كەسوكارەكانیان پشوەكانیان بەسەرببەن.

ئەم وەرزەی ریاڵ مەدرید ئەمشەو دەستپێدەكات و لە ناوەراستی مانگی 7ی ساڵی داهاتودا كۆتایی دێت لە كاتێكدا ئەگەر بگاتە یاریی كۆتایی مۆندیالی یانەكان.

206 جار خوێندراوەتەوە