بێلینگهام لە یاریى ریاڵ مەدرید بەرامبەر ئیسپانیۆل ئامادە دەبێت

KNN : Kurdish News Network
10:57 - 08/09/2024
وەرزش
+
-

جود بێلینگهامى یاریزانى یانەى ریاڵ مەدرید قۆناغى چاکبونەوەى پێکانەکەى بە باشى بڕیوەو کاتى گەڕانەوەى بۆ نێو یاریگاکان ئاشکراکرا.

 

وەرزش:KNNC


رۆژنامەى مارکاى ئیسپانى بڵاویکردۆتەوە، بیلینگهام لە دوا قۆناغى چارەسەرى پێکانەکەیدایە و زوتر لە کاتى دیاریکراو دەگەڕێتەوە یاریگاکان.

 

ئاماژە بەوەشکراوە، ئەو یاریزانە لە رۆژى 21ى ئەم مانگە و لە هەفتەى شەشەمى خولى یانەکانى ئیسپانیا و لە یاریى نێوان ریاڵ مەدرید بەرامبەر ئیسپانیۆل دەتوانێت ئامادەبێت، ئەوەش لە کاتێکدایە پێشتر تیمى پزیشکى یانەى شاهانە لە هەوڵدابون زوتر ئەو یاریزانە بۆ یاریکردن ئامادە بکەن.

 

بێلینگهام دواى ئەنجامدانى یەک یاریى سەرەتاى خولى یانەکانى ئیسپانیا لەگەڵ یانەى ریاڵ مەدرید توشى پێکان هات و بۆ چاکبونەوە پێویستى بە مانگێک هەبو بەڵام بەکەمتر لەو ماوەیە دەگەڕێتەوە یاریگاکان، پێشتریش بەشدارى یارییەکانى یانەکە بەرامبەر ڤایادۆلید و لاس پاڵماس و ریاڵ بیتیس نەکرد.

62 جار خوێندراوەتەوە