هەڵبژاردەی ئینگلتەرا لە ژێر هەڕەشەی دورخستنەوەیە لە یۆرۆی 2028

KNN : Kurdish News Network
11:40 - 16/09/2024
وەرزش
+
-

یوفا حكومەتی بەریتانیای لەدورخستنەوەی هەڵبژاردەی ئینگلتەرا لە جامی نەتەوەكانی ئەوروپای 2028 ئاگاداركردۆتەوە.

 

وەرزش: KNNC

 

بەپێی زانیارییەكانی رۆژنامەی تایمز سیۆدۆریدیسی سكرتێری یەكێتیی تۆپی پێی ئەوروپا پەیامێكی بۆ لیزا ناندی وەزیری رۆشنبیری حكومەتی بەریتانیا ناردەوەو لە دەستوەردانەكانی حكومەتەكەی لەكاروبارەكانی یەكێتیی تۆپی پێی ئینگلتەرا ئاگادری كردۆتەوە.

 

لە پەیامەكەدا هەڕەشەی ئەوە كراوە كە لەكاتێكدا ئەگەر حكومەتی بەریتانیا پلانەكانی سەبارەت بە دەستەیەكی جیاواز بۆ بەرێوەبردنی تۆپی پێی وڵاتەكەی جێبەجێبكات، ئەوا لەبەشداریكردن لە یۆرۆی 2028 دوردەخرێتەوە.

 

لە پەیامەكەدا هاتوە یەكێتییەكەیان بنەمای جێگیری هەیە بۆ بەرێوەبردنی تۆپی پێی  و ئەو ئەركە بەتەنیا لەسەر شانی یەكێتیی تۆپی پێی وڵاتە ئەوروپیەكانە.

 

هەڕەشەكەی یوفا لە كاتێكدایە كە مافی میوانداریكردنی یۆرۆی ئەو ساڵە بە بەریتانیا بەخشراوە.

61 جار خوێندراوەتەوە