یانەی رۆما خزمەتەكانی دی رۆسی راهێنەری لە یانەكەدا كۆتایی پێهێنا

KNN : Kurdish News Network
02:19 - 18/09/2024
وەرزش
+
-

لەكاردانەوەی ئەنجامە خراپەكان یانەی رۆمای ئیتاڵی دەستبەرداری دانێلی دی رۆسی راهێنەری بو.

وەرزش:KNNC

 

یانەی رۆما كە یانەیەكی سێریا ئەیە بەشێوەیەكی چاوەڕوان نەكراو دانێلی دی رۆسی لە پۆستی راهێنەرایەتی تیمەكەی دورخستەوە.

رۆما سەرەرای سوپاسكردنی دی رۆسی هەنگاوی لابردنی ئەو راهێنەرە بەدروست زانیوە لەرێگای گەڕانەوەی یانەكە بۆ رێرەوە راستەكە.

دورخستنەوەی دی رۆسی لەدوای 4 هەفتە یاریكردن لەم وەرزەی خولی ئیتاڵیادا دێت كە رۆما 3 یاری یەكسانكردەوەو یارییەكیشی بە ئیمپۆلی لە یاریگای خۆیدا دۆڕاندوە.

لە ئێستاشدا گورگەكانی رۆما بە 3 خاڵ لەپلەی 16ی ریزبەندی خولەكەدان و جیاوازیەكەیان لەگەڵ ئۆدینێزی پێشەنگ 7 خاڵە.

دی رۆسی كە شوێنی مۆرینیۆی لە راهێنەرایەتی رۆما گرتەوە لە 30 یاریدا سەرپەرشتی یانەكەی پایتەختی ئیتاڵیای كردوەو لەو ژمارە یاریەش 14 بردنەوەی بۆ بەدەستهێناون لەگەڵ 9 یەكسانبون و 7 دۆڕاندندا.

39 جار خوێندراوەتەوە