رۆناڵدۆ نایەت بۆ عێراق

KNN : Kurdish News Network
12:12 - 15/09/2024
وەرزش
+
-

كریستیانۆ رۆناڵدۆی پۆرتوگالی و ئەستێرەی یەكەمی یانەی نەسڕ لەگەڵ یانەكەی گەشتی بەغداد ناكات.

 

وەرزش:KNNC

 

بڕیارە ئێوارەی دووشەممە و لەیاریەكی خولی بژاردەی یانە پاڵەوانەكانی ئاسیا ،یانەی شوڕتەی عێراقی لەسەر یاریگای مەدینەی نێودەوڵەتی میوانداری یانەی نەسڕی سعودی بكات.

شەقامی وەرزشی عێراقی تێڕوانینێكی جیاوازیان بۆ ئەو یارییە هەبو ، بەهۆی بونی ئەستێرەیەكی ناوداری وەك كریستیانۆ رۆناڵدۆ و لەتەواوی شارەكانی عێراقەوە هەوڵی بەدەستهێنانی بلیتی ئەو یاریە دەدرا و سەدان كەسیش بەنرخی گرانبەها و لەبازاڕی رەشدا بلیتی یاریەكەیان كڕی.

بەڵام بەشێوەیەكی چاوەڕوان نەكراو پێش گەشتی یانەی نەسڕ بۆ عێراق ، یانەی سعودیەكە بڵاویكردەوە كریستیانۆ بەهۆی نەخۆشییەوە ناتوانێت لەگەڵ تیمەكەیدا گەشتی بەغداد بكات و ئامادەی یاری یانەكەیان بەرامبەر یانەی شوڕتە نابێت.

72 جار خوێندراوەتەوە