لیڤەرپوڵ زەبرێكی توندی بەركەوت

KNN : Kurdish News Network
03:47 - 11/09/2024
وەرزش
+
-

یانەی لیڤەرپوڵ و ئارنی سلۆتی راهێنەری، بەهۆی ڤایرۆسی فیفاوە زەبرێكی توندیان بەركەوت.

 

 

وەرزش:KNNC

 

رۆژنامەی تێلیگرافی بەریتانی بڵاویكردوەتەوە هارڤی ئیلیۆتی ئینگلیزی  و یاریزانی هێڵی ناوەڕاستی یانەی لیڤەرپوڵ دوچاری پێكانێكی قورس بوە.

ئیلیۆت هەفتەی رابردو پەیوەندی بەهەڵبژاردەی خوار تەمەن 21 ساڵی ئینگلتەراوە كرد، بەڵام هەستی بەئازاری زۆر كرد و هەڵبژاردەكەی بەجێهێشت.

رۆژنامەكە بڵاویكردوەتەوە دوای پشكنینە پزیشكیەكان دەركەوتوە یاریزانەكەی ریدز لەپێیدا دوچاری شكان بوەو بەو هۆیەوە ماوەیەكی زۆر لەیاریگاكان دوردەكەوێتەوە.

بەپێی هەمان سەرچاوە یاریزانەكەی لیڤەرپوڵ زیاتر لەمانگێك لەیاریگاكان دوردەكەوێتەوە.

تێلەگراف لەكۆتایی هەواڵەكەیدا بڵاویكردوەتەوە پێشبینی دەكرێت، رۆژی 20ی مانگی داهاتو ئیلیۆت بتوانێت بەرامبەر چێڵسی یاری بكات.

76 جار خوێندراوەتەوە