بۆ كارێكی تایبەت هانز فلیك كراوە بە راهێنەری بارسێلۆنا

KNN : Kurdish News Network
02:42 - 06/09/2024
وەرزش
+
-

هۆكاری هەڵبژاردنی هانز فلیك بۆ سەرپەرشتیكردنی ئەركی راهێنەرایەتی یانەی بارسێلۆنا ئاشكراكرا.

 

وەرزش:KNNC

 

رۆژنامەی سپۆرتی كەتەلۆنی باسی لەو هۆكارە كردوە كە وای لە خوان لاپۆرتای سەرۆكی بارسێلۆنا كرد هانز فلیك بەراهێنەری یانەكەی دیاریبكات.


سپۆرت بڵاویكردۆتەوە، هانز فلیك بەوە دەناسرێتەوە كە راهێنەرێكە توانایەكی سەرسوڕهێنەری هەیە لە پێشخستنی توانای جەستەیی یاریزانان.


رۆژنامە كەتەلۆنیەكە بڵاویشیكردۆتەوە، لە وەرزی رابردودا بارسێلۆنا بەدەست دابەزینی توانای جەستەیی یاریزانەكانی بەتایبەتی لە كۆتاییەكانی ئەو وەرزەدا دەیناڵاند.


لەهەواڵی رۆژنامەكەدا هاتوە راهێنەرە ئەڵمانیەکە و ستافەكەی لە سەرەتای دەستپێكردنی ئەركەكەی لەگەڵ یانە نوێیەكەدا كاری لەسەر چارەسەركردنی ئەو خاڵە لاوازە كردوە.


ئێستاش بڕوایەك لە یانەكەدا دروستبوە كە سەرەتا باشەكەی بارسێلۆنا لە لالیگادا بۆ بەرزبونەوەی ئاستی توانای جەستەیی یاریزانەكان دەگەڕێتەوە

66 جار خوێندراوەتەوە