كالافیۆری لە لیستی یاریزانەكانی هەڵبژاردەی ئیتاڵیا دورخرایەوە

KNN : Kurdish News Network
09:52 - 09/09/2024
وەرزش
+
-

ریكاردۆ كالافیۆری بەهۆی پێكان لە لیستی یاریزانەكانی ئیتاڵیا بۆ روبەربونەوەی ئیسرائیل دورخرایەوە.

 

وەرزش:KNNC

بە بڕیاری لوچیانۆ سپالێتی راهێنەری ئیتاڵیا ریكاردۆ كالافیۆری هەڵبژاردەکەی بەجێهێشت و بۆ وڵاتەكەی گەڕایەوە.


لەو بارەیەوە فاربریزۆ رۆمانۆ بڵاویكردۆتەوە كالافیۆری دەگەڕێتەوە لەندەن و لەلایەن تیمی پزیشكی یانەی ئارسناڵەوە پشكنینی پزیشكی بۆ ئەنجامدەدرێت.


كالافیۆری لە یارییەكەی فەرەنسادا دوچاری پێكان هات و دواتر بۆ چەند خولەكێك لە یاریكردن بەردەوام بو، پێش ئەوەی بەناچاری گۆڕانكاری پێ بكرێت.

89 جار خوێندراوەتەوە