یانەى بارسێلۆنا ئامادەیە
دەستبەردارى کریستنسنى بەرگریکارى ببێت بەڵام بە مەرج.
وەرزش:KNNC
رۆژنامەى مۆندۆ دیپۆرتیڤۆى
ئیسپانى بڵاویکردۆتەوە، بەرپرسانى یانەى بارسێلۆنا لارییان لە رۆیشتنى کریستنسن نیە،
بەڵام مەرجیان بۆ دەستبەرداربون لە یاریزانەکە هەیە.
مۆندۆ ئاماژەى بەوەشکردوە،
بارسێلۆنا بە کەمتر لە 30 ملیۆن یۆرۆ دەستبەردارى یاریزانەکەى نابێت، بۆیە هەر یانەیەک
ئەو بڕە پارەیە پێشکەش بکات دەتوانێت ئەو یاریزانە بگوازێتەوە ریزەکانى.
بەپێى رۆژنامەکە، یانەى
نیوکاسڵى ئینگلیزى چاودێرى وردى کریستنسن دەکات و دەیەوێت بیگوازێتەوە ئینگلتەرا،
ئەویش دواى ئەوەى یاریزانەکە لە بارسێلۆنا سەرەکى نیەو وەک یاریزانى یەدەگ مامەڵەى
لەگەڵدا دەکرێت.
کریستینسن وەرزى
رابردو لەگەڵ بارسێلۆنا 43 یارى ئەنجامداوەو بەشدارى 5 گۆڵى کردوە، بە جۆرێک 3 گۆڵى
تۆمارکردوەو 2 ئەسیستیشى
225 جار خوێندراوەتەوە