قازانجە داراییەكانی تیمەكانی پاڵەوانێتیی فۆرمولاوەن لە ساڵی 2023 بڵاوكرایەوە.

KNN : Kurdish News Network
10:48 - 22/08/2024
وەرزش
+
-

قازانجە داراییەكانی تیمەكانی فۆرمولاوەن لە ساڵی 2023 بڵاوكرایەوە 

 

وەرزش؛KNNC 

 

پێگەی مۆتۆسپۆرت مەگەزین خشتەی قازانجە داراییەكانی تیمەكانی فۆرمولاوەنی لە ساڵی 2023 بڵاوكردەوەو بەهۆكاری ئەوەشی بوە پاڵەوانی وەرزی رابردو قازانجەكانی تیمی رێد بۆڵ گەیشتە 140 ملیۆن دۆلار.

 

تیمی مێرسیدیسیش لە ریزبەندی دوەمدایە، بەجۆرێك قازانجە داراییەكانی لە ساڵی رابردودا 131 ملیۆن دۆلار بو. هاوكات تیمی فیراری لە پلەی سێیەمی ریزبەندیەكەدایەو قازانجە داراییەكانی گەیشتە 122 ملیۆن دۆلار.

 

تیمی مكلارینیش لە ساڵی رابردودا 113 ملیۆن دۆلار چوە هەژمارە بانكیەكەیەوە. بەگشتی تیمەكانی پاڵەوانێتیی فۆرمولاوەن لە ساڵی رابرودا كۆی گشتی قازانجە داراییەكانیان گەیشتە نزیكەی یەك ملیار دۆلار.

 

لە پاڵەوانێتیی فۆرمولاوەن 10 تیم بەشداری دەكەن و قازانجە داراییەكانیش بەپێی بەدەستهێنانی زۆرترین خاڵ بەسەریاندا دابەشدەكرێت.

46 جار خوێندراوەتەوە