كارلۆ ئەنچیلۆتی: كارمان بۆ ڕاستكردنەوەی هەڵەكانی یاریی ڕابردو كردوە

KNN : Kurdish News Network
05:55 - 23/08/2024
وەرزش
+
-

ڕاهێنەرە ئیتاڵییەکە رایگەیاند ئێستا هەڵەکانی یاری رابرودمان دەزانین و کارمان بۆ راستکردنەوەشیان کردوە

 

وەرزش؛ KNNC

 

كارلۆ ئەنچیلۆتی ئیتاڵی و راهێنەری یانەی ریاڵ مەدرید بەشداری كۆنگرەی رۆژنامەوانی پێش یاری یانەكەی بەرامبەر ڤایادۆلید كرد و رایگەیاند كاریان بۆ راستكردنەوەی هەڵەكانیان بەرامبەر ریاڵ مایۆركا كردوە.

 

ئەنچیلۆتی لە کۆنگرەکەدا ئاماژەی بۆ هێرشبەرەکانی کردو و ڕایگەیاند: ئێمە چوار هێرشبەری نایابمان هەیە ، هەمو یاریزانەكان بۆ ئێمە گرنگن، گرنگیی هەموییان لەخول و پاڵەوانێتیەكاندا دەردەكەوێت.

 

لە باسی باڵی چەپی یانەکەیدا وتی؛ ئێمە ڤینیسیۆس جونیۆرمان هەیە و بەم شێوەیە دوو جار چامپیۆنس لیگمان بردەوە بۆیە هیچ گۆڕانکارییەک لە پلانەكەماندا ناكەین یاریەكەمان بەرامبەر ڤایادۆلید بۆ ئێمباپێ دەبێتە رۆژێكی نایاب، ئەو بۆ یەكەم جار لەسەر سانتیاگۆ بێرنابیۆ یاری دەكات و هاندەرانیش چێژی لێ دەبینن.

 

 

لە بارەی رۆدریگۆوەشەوە باسی لەوە کرد کە گفتوگۆیان کردوە و ئەوەی دوپات كردەوە ئەو نامانەی بڵاوكراونەتەوە دورن لەراستیەوەو ئەو دڵخۆشە لێرەیە،  زۆر بەباشی كار دەكات و هیچ كێشەیەك لەئارادا نییە.

 

لە بارەی یاری ڕابردویانەوە راهێنەری یانە سپی پۆشەکە وتی؛ بەرامبەر مایۆركا هاوسەنگیمان لەدەستدا، پێویستە لەسەرمان كاری لەسەر بكەین ، كاتێك كێشەكە ئاشكرادەبێت چارەسەركردنی قورس نییە، لەماوەی هەفتەی رابردو كارمان لەسەر چاككردنی هەڵەكان كردوەو یاریەكەی ڤایادۆلیدیش تاقیكردنەوەیەكی نوێ دەبێت بۆمان.

 

ئەو باسی لە تواناکانی ئێندریك کردو ئاماژەی بەوەدا کە   زۆر بەباشی خۆی دەگونجێنێت ، چەندین تایبەتمەندی سەرنج راكێشی هەیە ، ئێمە ئەو خولەكانەی پێدەدەین كەشایستەیەتی.

52 جار خوێندراوەتەوە