دوو هەڵەی باو کە ددانەکانت زەرد دەکەن

KNN : Kurdish News Network
08:36 - 01/09/2024
تەندروستی
+
-

پزیشکێکی پسپۆڕی ددان دوو هەڵەی باو ئاشکرا دەکات کە زۆرینەمان لەکاتی شۆردن و پاککردنەوەی ددانەکانمان ئەنجامی دەدەین و دەبێتە هۆی زەردبونی ددانمان.

 

تەندروستی:KNNC

 

بەگوێرەی هەواڵێک لە رۆژنامەی دەیلی مەیلی بەریتانی بڵاوکراوەتەوە، فەرەخ حەمەد پزیشکی پسپۆری ددان ئاماژەی بەوەکردوە،لەکاتی شۆردن و پاککردنەوە ددانەکان زۆرینەی کەس دوو هەڵە ئەنجام دەدەن کە دەبێتە هۆی زەردبونی ددانەکان، یەکەمیان ئەوەیە پێش ئەوەی ددان بشۆن فڵچەکەی تەڕ ناکەن، پێیان وایە ئەو کارە یارمەتیدەر دەبێت بۆ زیاتر پاککردنەوەی ددانەکان بەڵام، ئەوە دەبێتەهۆی ئەوەی ددانەکان زیاتر زەرد دەربکەون.

 

بە وتەی ئەو پزیشکە، پێش ئەوەی دەست بە شوشتنی ددانەکانت بکەیت، باشترە فڵچەکەت تەڕ بکەیت، ئەم هەنگاوە بچوکە ئاسانکاری دەکات بۆ بڵاوکردنەوەی مەعجونی ددان بەسەر تەواوی ددانەکەدا، ئەمەش وا دەکات فڵچەکردن باشتر ددانەکان پاک بکاتەوە.

 

هەروەها یەکێکی دیکە لە هەڵەکان کە زۆرێك لە کەسەکان ئەنجامی دەدەن راستەوخۆ دوای خواردن و خواردنەوەترشەکانی وەک (سۆدەی شەکر و بێ شەکر، ئاوی میوە، پرتەقاڵ، ترێ) ددانیان دەشۆن، کە ئەوەش دەبێتەهۆی لاوازکردنی مینای ددان.

دکتۆر فەرخ حەمەد رونیشیکردوەتەوە، شۆردنی ددان راستەوخۆ دوای خواردنی خۆراکی ترش دەبێتە هۆی وەرینی مینای ددان و هەروەها دەبێتە هۆی دەرکەوتنی رەنگێکی زەرد لەسەر ددانەکان.

 

زۆرێک لە پزیشکانی ددان پێشنیاری ئەوە دەکەن کە لانیکەم کاتژمێرێک دوای خواردنی خۆراک و خواردنەوە ترشەکان چاوەڕێ بکرێت پاشان ددان بشۆردرێت.

840 جار خوێندراوەتەوە