پێچەوانەی قەبارەكەی ترێ سودی گەورەی بۆ تەندروستی هەیە

KNN : Kurdish News Network
03:22 - 03/09/2024
تەندروستی
+
-

لە ئێستا بەدواوە وەرزی پێگەیشتنی ترێیە لە هەرێمی كوردستان، بەتایبەت ترێی رەش، شارەزایانی تەندروستی باسیان لە سودەكانی ترێیان بۆ لەشی مرۆڤ كردوە، گرنگیترینیشیان بە دابەزاندنی كۆلیسترۆڵی خوێن و نزم بونەوەی پەستانی خوێن دیاریكردوە.

 

تەندروستی: (KNNC)

 


پسپۆڕانی خۆراك و تەندروستی دەڵێن: بەراورد بە قەبارەكەی، ترێ یەكێكە لە ئەو میوانەی كە سودێكی زۆر بەلەش دەگەیەنێت بەتایبەتی ئەو كەسانەی كە ئاستی كۆلیسترۆڵ لە خوێنیاندا بەرزە، هەروەها ئەو كەسانەشی كە بەردەوام روبەڕوی بەرزی پەستانی خوێن دەبنەوە.


رونیانكردوەتەوە؛ ئەو كەسانەی رێژەی شەكر لە خوێنیاندا بەرزە دەتوانن ترێ بخۆن، كە دەبێتە هۆی دابەزاندنی رێژەكەی، هەروەها ترێ یارمەتی دابەزینی كێشی زیادەی لەش دەدات، بۆیە شارەزایان ئامۆژگاری ئەو كەسانە دەكەن كە ویستیانە كێشی لەشیان دابەزێنن ترێ بخۆن.


ئەوەشیان خستوەتەڕو، یەكێكی دیكە لە سودەكانی ترێ جوانكردن و رۆشنكردنەوەی پێستە، هەروەها دژە بەكتریایە و یارمەتی زو چاكبونەوەی برین دەدات.


پسپۆڕانی خۆراك و تەندروستی ئاماژەیان بۆ ئەوەشكردوە، سركەی ترێ سودێكی زۆری بۆ تەندروستی هەیە و  دەتوانرێت بۆ زۆر گرفتی تەندروستی بەكار بهێنرێت.

155 جار خوێندراوەتەوە