دەنگت چی دەڵێت لەبارەی تەندروستیت؟

KNN : Kurdish News Network
01:17 - 04/09/2024
تەندروستی
+
-

نوێترین توێژینەوە کە لە کەنەدا ئەنجامدراوە پەیوەندی نێوان ئاستی شەکری ناو خوێن و تۆنی دەنگ ئاشکرا دەکات، ئەنجامی توێژینەوەکەش یارمەتی توشبوانی شەکرەی جۆری دووە دەدات، چاودێری شەکری خوێن بکەن بە بێ ئازار.

 

تەندروستی:KNNC

 

توێژینەوەکە لەسەر 505 کەس ئەنجامدراوە و ئەنجامەکانی لە 28 ئاب بڵاوکراونەتەوە، توێژەران ئاشکرایانکردوە چۆن ئاستی شەکر لە خوێندا کاریگەری لەسەر شەپۆلەکانی دەنگ هەبوە، بەشێک لە بەشداربوانی توێژینەوەکە توشبوی شەکرە نەبون و هەندێکیشیان پێشبینی دەکرا توشی شەکرە ببن ئەوانی دیکەش نەخۆشی شەکرەی جۆری دووەمیان هەبوە.

 

 بەشداربوان ئامێری چاودێریکردنی بەردەوامی گلوکۆزیان بۆ دانراوە و دەنگەکانیان ڕۆژانە چەند جارێک بۆ ماوەی دوو هەفتە تۆمارکراوە شیکارییەکە پەیوەندییەکی ئاشکرا کردوە بەجۆرێک زیادبونی ئاستی گلوکۆز لە هاوتابوە لەگەڵ شەپۆلی بنەڕەتی دەنگەکە.

 

باوترین گریمانە سەبارەت بە گۆڕانی دەنگ نیشانی دەدات کە بەرزبونەوەی شەکری خوێن کاریگەری لاستیکیی دەنگە ژێیەکان دەبێت.

 

جەیسی کاوفمان، نووسەر و توێژەر دەڵێت:  شێوازەکانی ئێستای چاودێریکردنی شەکری خوێن زۆرجار ئازاربەخش و ناڕەحەتن، بەڵام چاودێریکردنی شەکری خوێن لەڕێگەی دەنگەوە دەتوانێت هێندەی قسەکردن لەگەڵ مۆبایلێکی زیرەک ئاسان بێت، کە دەتوانێت یارمەتی 463 ملیۆن کەس لە سەرانسەری جیهاندا بدات کە بەدەست نەخۆشی شەکرەی جۆری دوو دەناڵێنن.

 

سەرچاوە: یورک ئالێرت

156 جار خوێندراوەتەوە