چی دەبێتەهۆی دروستبونی بەردی گورچیلە؟

KNN : Kurdish News Network
08:38 - 06/09/2024
تەندروستی
+
-

بەردی گورچیلە بریتییە لە نیشتوی ڕەقی بچوکی کانزای خوێ و ترش لە بەشی ناوەوەی گورچیلەکان، بەشێوەیەکی ئاسایی ئەو ماددانەی کە دەبنە هۆی دروستبونی بەردی گورچیلە ڕون دەبن لە میزدا، بەڵام کاتێک میز چڕ دەبێتەوە ئەو ماددانە دەبنە کریستاڵ بە یەکەوە دەنووسێن و ڕەق دەبن ئەنجامەکەی دروست بونی بەردی گورچیلەیە، بەڵام زۆربەی بەردە گورچیلەیەکەن پێکهاتون لە کالیسیۆم

 

تەندروستی:KNNC

 

هاتنە خوارەوەی بەردی گورچیلە زۆر بە ئازارە بە زۆری لە تەنیشتەکانی پشت دەست پێدەکات هەروەها ئازارەکەی دەداتە بەشی خوارەی سک، زۆر گرنگە بزاندرێت نەخۆش چی جۆرە بەردێکی گورچیلەی هەیە و بۆ چی دروست بوە، تاوەکو بەردی گورچیلە نەجووڵێت ئەستەمە هەست بە بوونی بکرێت.

 

کاتێک بەردەکە جوڵا ئەم نیشانانەی هەیە:

 

 ئازارێک لە تەنیشتی پشت خوار پەراسوەکان.

گۆڕان لە توندی ئازارەکە لەوانەیە 20 بۆ 60 خولەک بخایەنێت.

ئازارەکە لە پشتەوە دەداتە بەشی خوارەوەی سک.

بوونی خوێن لە میز و ئازار لەکاتی میزکردن.

 

هۆکاری دروستبون:

 

 

بەردی گورچیلە دروست دەبێت کاتێک پێکهاتەکانی ناو میز (شلە چەندین جۆری کانزاو ترشەکان) هاوسەنگییان تێکدەچێت کاتێک ئەمە ڕودەدات وادەکات میز چەندەها ماددەی وەکو کریستاڵ و ترشی یوریکی دروست بکات گرنگترین هۆکارەکانی دروست بوونی بەردی گورچیلە:

 

کەم خواردنەوەی شلە وەکو ئاو

بۆماوەیی

تەمەن و رەگەز زۆربەی ئەوانەی توشی بەردی گورچیلە دەبن لە ڕەگەزی نێردان

خۆراک و قەڵەوی

کێشەی کۆئەندامی هەرس

 

لە زۆربەی بارەکاندا دەتواندرێت خۆپارێزی لە دروستبونی بەردی گورچیلە بکرێت، گۆرانکاری لەژیانی ڕۆژانە وەکو زۆر خواردنەوەی ئاو هەروەها ڕۆژانە خواردنەوەی پەرداخێک ئاوی لیمۆ یارمەتیدەرە.

زۆرجار دکتۆر دەرمانی (Tamsulosin) دەنوسێت بۆ یارمەتیدانی نەخۆش بۆ فڕێدانی بەردی گورچیلە لەبەر ئەوەی لووسە ماسولکەکانی گورچیلە و میزەڕۆ خاودەکاتەوە و ئاسانتر بەردەکە فڕێ دەدات و ئازاریشی کەمتر دەبێت، بەتایبەت ئەو بەردانەی کەوا قەبارەیان لە نێوان 5mm بۆ 9mm دەتوانرێت سودی لێببینرێت بۆ هەردوو ڕەگەز دەنووسرێت لەلایەن دکتۆر.

1191 جار خوێندراوەتەوە