ئەم بەهاراتانە دژە هەوکردنیان تێدایە

KNN : Kurdish News Network
01:31 - 06/09/2024
تەندروستی
+
-

ئەو کەسانەی بەدەست ئازار و هەوکردنی جومگەکانەوە دەناڵێنن، گرنگە ئەو ژەمە خۆراکییانەی دەیخۆن پڕبێت لە دژە هەوکردنەکان، ئەوەش دەکرێت لەرێگەی زیادکردنی هەندێک جۆری بەهاراتەوە بێت بۆ ژەمە خۆراکییەکان.


تەندروستی:KNNC


د. هەڤین کەمال شا پزیشکی پسپۆڕ له‌ زانستی ئازار و به‌نج باس لە گرنگترین ئەو دژە هەوکردنانە دەکات کە دەتوانرێت زیاد بکرێت بۆ ژەمەخۆراکییەکان، بۆئەوەی یارمەتیدەربێت بۆ کەمکردنەوەی ئازار و هەوکردنی جومگەکان.


1-پاودەری سیر یاخود سیری فرێش :ماددەی " دای ئیلیل دای سەلفەید" ی تیادایە . کە ماددەیەکی دژەھەوکردنە، کە کاریگەری سایتۆکەینەکان کەمدەکاتەوە کەھەوکردنی جومگە دروست دەکەن، ھەروەھا سیر پارێزگاری لە تێکشکانی کرکراگەی جومگەکان دەکات.

2- ڕەگی زەردەچەوە ماددەی کورکمینی تیادایە، کە دژەئۆکسیدە و دژەھەوکردنیشە، بەدوو رێگا کاریگەری ھەیە لەسەر سایتۆکەین و ئینزایمەکان و ئازار و ئاوسانی جومگە کەمدەکاتەوە، کاریگەرییەکەی زیاتریشە کاتێک لەگەڵ بیبەری رەش(ئاڵەت)  دەخورێت، ئەوەش بەهۆی ئەوەی ئاڵەت هەڵمژینی زەردەچەوە لە گەدە و ریخۆڵەکاندا زیاتر دەکات.


3-زەنجەبیل: دوو ماددەی تێدایە کە پێکهاتەی کیمیاین و رێگری لە هەوکردن دەکەن، باشترین رێگە بۆبەکارهێنانی زەنجەبیل بەشێوەی (چا)یە ئەویش بەبەکارهێنانی پارچەیەک یان دوو پارچە لەناو ئاوی کوڵاودا بۆماوەی (30 بۆ 60 خولەک).


4- دار چینی :دژە ئۆکسیدی تێدایە و پارێزگاری لە خانەکانی لەش دەکەن، باشترە لەگەڵ شۆفاندا بخورێت.


5- بیبەری سور :بیبەری سوری توون دژەھەوکردنی بەهێزی تێدایە و هەوکردنی جومگەکان کەمکدەکاتەوە.


6- بیبەری ڕەش یاخود ئاڵەت :رێژەیەکی زۆر دژە ئۆکسیدی تیادایە و یارمەتی هەڵمژینی بەهاراتەکانی تر دەدات .

 

7- مێخەک: دژە هەوکردنی تیادایە و زیاتر وەک شروب بۆ ئازار و هەوکردنی گەدە و هەوکردنی ناو دەم و قورگ و دان بەکاردێت.



دەشڵێت: کاتێک بڕیاردەدەیت بەھاراتەکان زیاد بکەیت بۆ ژەمە خۆراکیەکانت، ھەمیشە ئاگات لەوەبێت کە بەڕێژەی کەم دەستپێبکەو دواتر زیادی بکە، بۆ نموونە دەتوانیت لە پێشدا یەک کەوچکی چا زیاد بکەیت و بەرەبەرە ڕۆژانە زیادی بکەیت بۆ یەک کەوچکی چێشت کاتێک زانیت کێشەی تری تەندروستیت بۆ زیاد ناکات وەک ئازاری گەدە .

275 جار خوێندراوەتەوە