پێنج گیراوەی سیحراوی بۆ پێستێکی درەوشاوە

KNN : Kurdish News Network
08:29 - 07/09/2024
تەندروستی
+
-

خواردنەوە سروشتییەکان کە تەندروستی دەرونی و جەستەیی بەرز دەکەنەوە، بەشداریشن لە درەوشانەوەی پێست بەتایبەت خواردنەوەیان لەکاتی بەیانیاندا.

 

تەندروستی:KNNC

 

بەپێی ڕاپۆرتێکی ڕۆژنامەی (VN Express)، چای سەوز و ئاوی پرتەقاڵ و ئاوی گوێزی هیندی تەندروستی دەرونی و جەستەیی بەرز دەکەنەوە، هەروەها بەشدارن لە درەوشانەوەی پێست بەتایبەت لەکاتی خواردنی بەیانیاندا.

 

1-چای سەوز:EGCG کە لە چای سەوزدا هەیە تایبەتمەندی دژە ئۆکسێنەر و دژە هەوکردن و دژە میکرۆبی هەیە، هۆکارێکی باشە بۆ چارەسەرکردنی زیپکە و کۆنتڕۆڵکردنی چەوری پێست.

 

2-  گیراوەی زەنجەبیل و ئاوی زەردەچەوە: دژە ئۆکسێنەر و دژە بەکتریایان تێدایە پێست لە هەوکردن دەپارێزێت پێکهاتەکانی دژە هەوکردن لەم تێکەڵەیەدا دەتوانن ڕێگری لە چرچ و لۆچی بکەن و هاندی گەشەی خانەکان بدەن و پەڵەی ڕەش کەم بکەنەوە.

 

3- ئاوی لیمۆ لەگەڵ هەنگوین: لێکۆڵینەوەیەک کە ڕۆژنامەی تایمز ئۆف هیندستان بڵاویکردووەتەوە، ئاماژەی بەوە کردووە کە خواردنەوەی تێکەڵەی ئاوی گەرم و لیمۆ و هەنگوین لە بەیانیاندا یارمەتیدەرە بۆ ڕێگریکردن لە هەوکردنی پێست و پاڵپشتی گەشەی خانەکانی پێست دەکات، خواردنەوەیەکە کە دەوڵەمەندە بە ڤیتامین سی، کە تایبەتمەندی دژە هەوکردن و دژە بەکتریای هەیە کە یارمەتی ڕزگاربون لە کۆبوونەوەی چەوری زیادەی سەر پێست دەدات کە هۆکارێکی باوی گیرانی کونیلەکان و زیپکە.

 

4- ئاوی پرتەقاڵ: دەوڵەمەندە بە ڤیتامین سی پێست یارمەتی یەکخستنی رەنگی پێست دەدات لەڕێگەی ڕێگریکردن لە بەرهەمهێنانی میلانین، ئەو ڕەنگەی بەرپرسە لە ڕەنگی پێست، ئەمەش دەبێتە هۆی کەمکردنەوەی پەڵە ڕەشەکان و یەکرەنگکردنی پێست.

 

5- ئاوی گوێزی هیندی: جگە لەوەی دەوڵەمەندە بە کالیسیۆم و پۆتاسیۆم، کە توند دەکەنەوە و ڕێگری لە وشکبوونەوە دەکەن،  هەروەها ئەو پێکهاتانەی لە ئاوی گوێزی هیندیدا هەن بەرەنگاریی ڕادیکاڵە ئازادەکان و ژەهرەکان دەبنەوە، ئەمەش پێست بە تازەیی دەهێڵێتەوە و یارمەتیدەرە لە بەرهەمهێنانی کۆلاجین.

159 جار خوێندراوەتەوە