خواردنی خورما بۆ خانمانی دووگیان خراپە؟

KNN : Kurdish News Network
01:16 - 08/09/2024
تەندروستی
+
-

خورما، دەوڵەمەندە بە ڤیتامین و کانزاکان و دژە ئۆکسێنەر، کە یارمەتی پاراستنی جەستە دەدەن لە تێکچونی خانەکان، بەڵام خانمانی دوگیان پێویستە ئاگاداری خواردنی خورما بن لە مانگەکانی سەرەتای دوگیانیدا.

 

تەندروستی:KNNC

 

خورما بڕێکی زۆر ڕیشاڵی خۆراکی تێدایە کە یارمەتی جوڵەی ڕیخۆڵە دەدات، چوار خورما نزیکەی 6.7 گرام ریشاڵی خۆراکی تێدایە، کە یەکسانە بە نزیکەی 25%ی خواردنی رۆژانەی پێشنیارکراوی 20 بۆ 35 گرام.
هەروەها، خورما دەتوانێت یارمەتیدەر بێت بۆ نەهێشتنی قەبزی.

 


خورما ئەم ماددە خۆراکییانەی تێدایە:

پۆتاسیۆم: جەستەت رۆژانە پێویستمان بە پۆتاسیۆم هەیە بۆ پاراستنی شلەی ناو جەستە و پاڵپشتیکردنی فرمانەکانی،بەشێک لە خانمانی دووگیان لە سێ مانگی سەرەتای دوو گیانیدا دووچاری رشانەوە دەبنەوە ئەوەش دەبێتەهۆی دابەزاندنی ئاستی پۆتاسیۆم، چوار دانە خورما 696 میلیگرام پۆتاسیۆمی تێدایە، بۆیە خواردنی خورما دەتوانێت قەرەبوی پۆتاسیۆمی لەدەستچو بکاتەوە.

 

ڤیتامین بی: ماددەیەکی خۆراکی گرنگە بۆ خانمانی دوو گیان.

 

ئاسن: خانمانی دوو گیان زیاتر روبەڕوی مەترسی کەمی ئاسن دەبنەوە، پێویستیان بە بڕێکی زیاتری ئاسن هەیە، توندترین جۆری کەمی ئاسن ئەگەری توشبون بە ئەنیمیا زیاد دەکات، کە ئەوەش دەبێتەهۆی ئەوەی منداڵەکە کێشی کەمبێت.

 

خواردنی خورما بۆ خانمانی دوو گیان سەلامەتە؟

 

 
تا ئێستا هیچ بەڵگەیەکی زانستی نییە کە خواردنی خورما لە ماوەی دووگیانیدا کاریگەری خراپی لەسەر خانمان هەبێت، لەگەڵ ئەوەشدا، خواردنی خورما زۆر باشە بۆ دورکەوتنەوە لە خواردنی شەکری دەستکرد،.
لە ئەنجامی توێژینەوەیەکدا دەرکەوتوە، کاتێک دایکێکی دووگیان ئەو خۆراکانە دەخوات کە رێژەی شەکر تێیاندا بەرزە، کاریگەری لەسەر کارکردنی مێشکی منداڵ دەبێت، بەڵام شەکری ناو خواردنی خورما و میوەکان، کاریگەری ئەرێنی لەسەر رێژەی زیرەکی منداڵ دەبێت.
هەرچەندە خواردنی خورما سەلامەتە بۆ خانمانی دووگیان، بەڵام دەبێت ئاگاداری زۆرخواردنی بیت، بەوپێیەی خورما رێژەیەکی زۆر کالۆری و کاربۆهیدرایتی تێدایە، 100 گرام خورما (4 دانە) بە نزیکەیی 277 کالۆری تێدایە و بۆیە پێویستە خانمای دوو گیان لە سێ مانگی سەرەتای دووگیانیدا ئاگاداری خواردنی خورما بن.

 

سەرچاوە/Web MD
 

156 جار خوێندراوەتەوە