چۆن رێگری دەکەیت لە خراپتربونی دەوالی؟

KNN : Kurdish News Network
01:07 - 09/09/2024
تەندروستی
+
-

دەوالی، گەورەبونی دەمارە خوێنهێنەرەکانی قاچ و تێکچونی زمانەی ناو دەمارەکانە، ئەم حاڵەتە دەبێتەهۆی ئەوەی خوێنێکی زۆر لەناو دەمارەکان کۆبێتەوە و نەگەڕێتەوە بۆ سەرەوە ئەمەش دەبێتە هۆی ئازار و ئەستوربونی قاچ.

 

تەندروستی:KNNC

 

بەڵام بەشێوەیەکی گشتی ئەمانە نیشانەکانن:

 

-هەستکردن بە ئازار و قورسبونی قاچەکان

-گۆڕانی رەنگی خوێنهێنەرەکە بۆ مۆر یان شینێکی تاریک، ئەویش بەپێی رەنگی پێستەکە زۆرجار گۆڕانی رەنگی خوێنهێنەرەکە مەرج نییە ببینرێت

-زۆرجار شێوەی خوێنهێنەرەکە دەگۆڕێت بۆ پێچاو پێچ

- سوتانەوە و و گرژبونی ماسولکەکان و ئاوسانی خوارەوەی قاچەکان

-ئازارێکی توند دوای دانیشتن یان وەستان بۆ ماوەیەکی زۆر

 

خۆپاراستن:

 

 
پێڵاوی توند یان پاژنە بەرز لەپێی مەکە

لەبەرنەکردنی جلی تەسک

زوو زوو گۆڕینی شێوازی دانیشتن یان وەستانی زۆر

خواردنی خۆراکی تەندروست

لە کاتی پشووداندا قاچەکان بەرزبکەرەوە بەجۆرێک کە ئاستی لە سەرو دڵەوە بێت بۆئەوەی خوێن بەباشی بگەڕێتەوە بۆ دڵهێشتنەوەی

هێشتنەوەی کێشی تەندروست 

171 جار خوێندراوەتەوە