سەوزە و میوە یارمەتیدەرە بۆ پاراستن لە شێرپەنجە

KNN : Kurdish News Network
01:27 - 09/09/2024
تەندروستی
+
-

هەندێک سەوزە میوە یارمەتیدەرە بۆ خۆپاراستن لە جۆرە باوەکانی شێرپەنجە، پزیشکێکی پسپۆر لەم بارەیەوە چەند زانیارییەک دەخاتەڕو.


تەندروستی: KNNC

 

ڤالێریا کۆمیسارۆڤا پسپۆری پشکنین و خۆپاراستن لە وەرەمە شێرپەنجەییەکان رایگەیاند، سەوزەو میوە پێویستە بەشێکی گرنگی خۆراکی رۆژانە بێت، چونکە یارمەتیدەرە بۆ خۆپاراستن لە شێرپەنجە و چەندین ڤیتامین و کانزا و دژە ئۆکسانی تێدایە، جگە لەوەش سەوزە یارمەتیدەرە بۆ کەمکردنەوەی رێژەی کالۆری بۆیە باشترە رۆژانە لانیکەم 400 گرام سەوزە و میوەی بێ نیشاستە بخورێت.


ڤالێریا دەشڵێت، ئەو سەوزانەی رێژەیەکی زۆر دژە ئۆکسانیان تێدایە وەک، برۆکلی و گێزەر و تەماتە و بیبەر، بەسودن بۆ خۆپاراستن لە شێرپەنجە و باشتر وایە بە تازەیی بخورێت.


رونیشیکردەوە، بیبەری زەرد و گێزەر رێژەیەکی زۆر لە ماددەی بیتا کارۆتینیان تێدایە، کە لە جەستەدا دەگۆرێت بۆ ڤیتامین A، ئەمەش لە شێرپەنجەی قۆڵۆن و پرۆستات و مەمک و سییەکان و گەدە دەتپارێزێت.

51 جار خوێندراوەتەوە