بۆ ڕۆحی کاک نەوشیروان

رۆحت ئارام و ئاسودە رەوانت شاد بێت کاک نەوشیروان، ئەو پیاوێکی بە رەوشت و خۆنەویست، دەست و دەم، داوێن پاک و نەتەوەیی و رۆشنبیر و خاوەن توانا.


کەم لەو سەرکردە مێژویانە هەن کە لە بۆتەی خەبات و تێکۆشان، لە لوتکەی سەرکەوتندا لەسەختی خەبات و بەرز و نزمی تێکۆشاندا لە شکست و تەنگانەی گەلاندا توانیبێتیان وێنەی کاک نەوشیروان لە هەموو قۆناغ و تێپەڕینێکدا خاوەنی کتێب و نوسین نامیلکە و وتاری پێویست بە قۆناغەکانی خۆی بەرهەم هێنرا بێت.


ئەو هێندەی کەسێکی موفەکیر و خاوەن دنیا بینییەکی قوڵی پڕ لە ڕەهەندی سیاسی و ئابوری کۆمەڵایەتی بوە، هێندەش پێشمەرگەیەکی خاکی و بێ فیز و لەهەمو کایە کۆمەڵایەتی و بەریەککەوتنەکانی ژیانیدا کەسێکی سادە و هاوڕێی ڕاستی و هەژاران بوە.


کاریزما بونی کاک نەوشیروان لەناو توێژێکی سیاسی نیو سەدەی ڕابردودا ڕەنگڕێژ بوە، بیروڕا و کتێبەکانی جەدەلێکی قوڵی لە جەستەی کوردیدا دروستکردوە، کورد واتەنی (هەمو ڕێگاکان دەچنەوە بانە)، لەم قۆناغەی پڕتەنگەژەی کورد هەرهێز و لایەنێک بیەوێ هەنگاوێک بەرەو هەستانەوە یان چاکسازی یاخود وەرچەرخانێکی قوڵی چۆنایەتی لەئەزمونی کوردیدا بکات هەر هێزێک گروپێک بێت ! دەبێت بچێتەوە سەرئەو نەخشە ڕێگایەی کە ئەم زاتە لەدوایین دە ساڵی تەمەنیدا لەناو بزوتنەوەی گۆڕاندا وەک ئاماج و ئامانی سیاسی فۆڕمەڵەیکردن و دایڕشتن.


ئەو باوەڕی تەواوی لای یار نەیار دروستکرد، هەموو ئەو دەسەڵات نیمچە حوکمڕانیانەی کە لە قۆناغی ناوچەیی یان حوکمی پێشمەرگەیی بۆ قۆناغی ڕزگاری نیشتیمانی پاشان دامەزراندنی دەسەڵاتی موئەسەساتی (یەقینی سیاسی و ستراتیجی سیاسی قۆناغەکەی) سەلماند و هەموو ڕایەڵە فەلسەفیەکانی لەناو هزری یار و نەیاردا چەسپاند.


ئێمە باسمان لە کەسێک یان سەرکردەیەک نیە. ئێمە باسمان لە پێداویستیەکانی نەتەوەیەک هەیە کە لەناو گێژاوی چوارپارچە بوندا وێڵ و سەرگەردانە.

243 جار خوێندراوەتەوە