دەسەڵات یان دەستەی وڵات یان دەست واڵا ؟؟؟


هەرکامێکیان بێت مەسەلەیەکەو مەسەلەیەکیش نیە.
دەسەڵات بەرجەستەی بیرکردنەوەکانی خەڵک و بەرهەمی تواناو ڕازیبونەکانی تاک تاکی کۆمەڵگاکانن . پرۆسەیەکە لە ئەنجامی بیرکردنەوەکانیانەوە باش و خراپیەکانی بەسەر کەسەکاندا دەسەپێن .
هەڵبژاردن یەکێکە لەوپرۆسانەی کۆمەڵگا لەڕێگایەوە داوای مافەکانی خۆی دەکات چۆنێتی دەنگ پێدان بەوکەسایەتیانەی نوێنەرایەتی تۆ دەکەن زادەی تێفکرین و تێکۆشینی تۆیە ، خەمخۆریت بەرامبەر ئەو مەسەلانەی کەلای تۆ ڕاستەوخۆ ( کەرامەت فرەیین ) و بەریەککەوتنی سەرئێسقانیی و ڕاوەشاندنی یەخەو زیندوکردنەوەی ویژدانی تۆیە .هێندە کارێکی چارەنوسسازو ئەرکی خودیانەی  کەسەکانە .

دەسەڵات 
کاتێک دەبێتە خزمەتکارو دابینکاری ئەمانی ژیانی تۆ کەتۆ ئەگەر بیرت لە خۆفرۆشی کردەوە گران خۆت بفرۆشیت .
ئەڵمانەکان دەڵێن (ئەگەر خۆتت فرۆشت هەوڵبدە گران خۆت بفرۆشیت ). 
ئەوەی بەهەرزان تۆی کڕیوە بەهەرزانتریش ئەتفرۆشێت . بۆیە بەهەندگرتنی پرۆسەکە بۆخۆی بردنەوەی پڕۆسەکەیە. بەشێوازێکیتر بەشداریکردن لەهەڵبژاردن بەدەستهێنانی نیوەزیاتری داواکاریەکانەو نیوەزیاتری ئەرک و مافە .لەبەرئەوەی بەژداریکرنی هەرتاکێک لە دیاری کردنی نوێنەری راستەقینەی خۆیدا نیوەی پرۆسەکەیە(وێنستون چەرچڵ ئەڵێت کۆمەڵگایەکی زیندوو دەسەڵاتێکی زیندوو دروست ئەکات)
هەموو دەسەڵاتێک و جۆری دەسەڵاتەکان زادەی هۆشیاری خەڵکەکەیەتی.

لەنێوانی دەسەڵات و کۆمەڵگادا ڕێککەوتنێک و کارنامەیەک هەیە ،بۆئەوەی پڕۆسەکە لەسەر بناغەیەکی لۆژیکی و ژێرخانێکی سیاسی و ئابوری و داکوتانی کۆڵەکەکانی دەوڵەت تۆکمەو سەپاوو مەتینبن بەراوردی ئەزمونەکان و کاروکردەوەی کاراکتەرەکانی پێشوو بکرێن لەنێوانی فراکسیۆنەکان و پارتەکان و بەرنامەکانیان لە حکومڕانیەکانی پێشوتریاندا...
بەناز  عەمەر  بابان

360 جار خوێندراوەتەوە