بۆ کاک سەلام

سەلام نەوشیروانی وەک هەرگەنجێکی تری کۆمەڵگا پڕبو لە خەون و خەیاڵ، لە ئومێد و لە خۆشیەکانی ژیان، مەخابن نەخۆشی ژیانی گەنجێتی و هەڕەتی جوانیی لێسەندەوە.


کەمن زۆر کەمن ئەوکەسانەی هەتا ئەچنە گۆڕەوە و یان لەگەڵ هەڵکشانی تەمەنیاندا هەست بە پیری ئەکەن و ئەو باوەڕانەی لەپێناویانا پێی چەقاندوە شل نابن.


چونکە مەرگ و ژیان تەرازوی سەرڕاستی و لەبن نەهاتوی کەسەکانە، زۆرمان لە سیاسیەکان بینی، زۆرمان لە عەلمانیەکان بینی، زۆرمان لە کارەکتەرە پێکەوتوخواز و چەپ و پانچەپەکان بینی هیچیان سەرڕاست نەبون، لەگەڵ نزیکبونەوەیان لە مەرگ یان توشبونیان بە نەخۆشی کوشندە هێدی هێدی لە باوەڕەکانیان شێوان دەبونەوە. هێندێکیان ڕێگای تۆبە و بەردەرگای قاپی خودایان گرتەبەر کە ئەفینی شەعب بو.


هەندێکیان بەژنی دوهەم و سێهەم  و…. زیاتریش لەژن نەوەستانەوە.


زۆریان لە کارە هونەریەکانیان پەشیمان و بەشێکیان بۆ مشتێک پارە یان دەرزی و حەبێک چەند مانگێک تەمەنیان درێژ بکاتەوە سەریان نەوی و لوتی خۆیان ڕەشکردەوە .

کاک سەلام
سەلام نەوشیروانی، سەری بۆ کەس نەوی نەکرد. باکی بەهیچ سەرکردە و ناکردەیەکی ئەم دنیایەی نەبو .
جوامێرانە لەگەڵ ئازاری گەرمی جەستەی هەموو ڕۆژێک بڕێک لەڕۆح و جەستەی بەفرینی ئەتوایەوە .
سەربەرزو سەرسەخت
مەردو جوامێر
خۆی و خۆی
خۆیی و خەمەکانی
لەگەڵ نمە نمەی باران
ڕۆچوە ژێر گڵ…

رۆحی ئارام بێت…

132 جار خوێندراوەتەوە